ترەمپ و میری قەتەر دۆسیەی ئێرانیان تاوتوێ کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، تاوتوێی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیرانیان کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 6ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دیوانی ئەمیری قەتەر، ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی نوێی جووڵەی دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا، کە تێیدا سەرکردەکان هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان و رێگریکردن لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی دەدەن، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی کردووە سەرەڕای زیانە سیاسییەکانی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا.
لە رەوشی پەیوەندییەکەدا، میری قەتەر جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی دیالۆگ و پشتبەستن بە رێگەچارە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و پێشگرتن لە هەر پەرەسەندنێکی زیاتر لە ناوچەکەدا.
پێشتر قەتەر رایگەیاندبوو کە نیازی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و لە 2ی تشرینی دووەم شاندێکی نێوەندگیریی قەتەر بەمەبەستی راوێژکردن لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن گەڕانەوە بۆ تاران. ئەم هەوڵانەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێکدادانی سەربازی لەنێوان هەردوو لا دەستیانپێکردبوو.