سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نووری مالیکی لە کۆبوونەوەدان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نووری مالیکی لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ بەغدا؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیەتی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە باسیان لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ کرد.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەغدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی دیکەی حزبە سیاسییەکان کۆبێتەوە.