یاریزانێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەربژێر دەکات

ئەڵمانیا پاڵەوانی مۆندیالی 1990
ئەڵمانیا پاڵەوانی مۆندیالی 1990

تۆماس بێرتهۆڵد، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و براوەی جامی جیهانی ساڵی 1990، وەک بەربژێری پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.

تۆماس بێرتهۆڵد پاڵەوانی مۆندیالی ساڵی 1990 لەگەڵ ئەڵمانیا، بەربژێری پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵمانیایە بۆ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکەدا کە بڕیارە لە 30ـی کانونی دووەمی 2027 بەڕێوەبچێت، بەربژێر کردنی یاریزانی پێشووی مانشافت لەلایەن تینۆ کروپالا و ئەلیس ڤایدێل هاوسەرۆکانی حیزبەکەیەوە ڕاگەیەندرا دوای کۆبوونەوەی شەوی هەینی دەستەی کارگێڕی.

بەرگریکاری تەمەن 62 ساڵی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە "پاڵەوانی جیهانی بێلایەن" و "ڕووخساری کۆمەڵگەی مەدەنی" وەسف کراوە کە دەتوانێت یەکگرتوویی نیشتمانی بەرەوپێش ببات، هەروەها کروپالا ئاماژەی بە هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی بێرتهۆڵد کرد سەبارەت بە سنووردارکردنی حکومەت لە کاتی پەتای Covid-19، کاتێک بەرگریکاری پێشووی وڵاتەکەیان دژایەتی خۆی بۆ ڕێوشوێنە تەندروستییە سنووردارەکان دەربڕی.

تۆماس بێرتهۆڵد 62 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە، گەورەترین دەستکەوتی مۆندیالی 1990 بوو لە ئیتاڵیا، کە لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی 1-0 لە ئەرجەنتینیان بردەوە. هەروەها لە یانەکانی وەک ئێنتراخت فرانکفۆرت، بایرن میونشن، ڕۆما و شتوتگارت یاری کردووە.

تۆماس بێرتهۆڵد 
تۆماس بێرتهۆڵد پاڵەوانی مۆندیالی 1990