دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ کۆبوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ دەستیپێکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، شەوی رابردووش بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆبوونەتەوە و لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز و تێپەڕینی نەوت بەو گەرووەدا هاوڕابوون.
ترەمپ لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز و تێپەڕینی نەوت بە گەرووەکەدا کردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی چین بەرهەمدار بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی روسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەراوێزی کۆڕبەندی هەماهەنگیی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن لە شێنجێن کۆدەبنەوە، ئەمەش یەکەمین دیداری سێ قۆڵیی نێوان سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتەیە لە مێژوودا. کۆبوونەوەکە سەرنج دەخاتە سەر دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی، تەنگژە نێودەوڵەتییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد، هاوکات تاوتوێکردنی شەڕی ئێران و جەنگی ئۆکرانیا لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی نێوانیان دەبێت.
بەرپرسانی واشنتن و مۆسکۆ ئەم لێکتێگەیشتنە وەک دەستپێکێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگیی هێز و سەقامگیریی نێودەوڵەتی پێناسە دەکەن. بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا دیدارێکی دووقۆڵیی 40 خولەکییان سازکرد، لە کاتێکدا کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا 60 خولەکی بۆ تەواوی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە دیاریکردووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا گوتی "چەندین ساڵە پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ رووسیا هەیە.