عەلی زەیدی گەیشتە میسر
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە میسر، وەک لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە. لە کاتی گەیشتنیدا، مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر پێشوازیی لێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە، هەروەها سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو وڵات دەکات.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، زەیدی سەردانی بارەگای کۆماری عەرەبی دەکات و لەوێ لەگەڵ نەبیل فەهمی، ئەمینداری گشتیی کۆماری عەرەبی کۆدەبێتەوە، هاوکات وتارێکیش لەبەردەم نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی عەرەبی پێشکەش دەکات.
کارنامەی سەردانەکە واژۆکردنی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی دوولایەنە لە بوار و کەرتە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت. جیا لەوەش، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی چەند شوێنێک دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەری میسری کۆدەبێتەوە.