بە بڕیارێکی ئەردۆغان 14 پارێزگار لە پۆستاکانیان دوورخرانەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕیاریدا گۆڕانکاری لە پۆستی 41 پارێزگاردا بکات، کە 12 پارێزگاریان پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی بڕیارنامەکە، پارێزگاری پارێزگاکانی قەرس، ساکاریا، سێواس، بۆلو، کڕک کەلا، شرناخ، ئێلازیغ، مەرەش، چەناک کەلا، بوردو، ئاماسیا، ئیغدر، گیرەسون و موغلا خراونەتە سەر بەشی راوێژکارانی وەزارەتی ناوخۆ.

لەو بڕیارنامەیەدا گۆڕانکارییەکانی مێردین و باتمان جێگەی سەرنجن. ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانیی مێردین لە دەم پارتی، 4ـی تشرینی دووەمی 2024 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و پارێزگاری شارەکە وەک قەیوم دەستبەکار بوو. ماوەی ئەرکی قەیوم تا 4ـی کانوونی دووەمی 2027 درێژکرابووەوە، بەڵام ئێستا پارێزگاری نوێی ئەزمیر بووەتە پارێزگاری مێردین و هێشتا دیار نییە ئایا ئەویش وەک قەیوم بۆ شارەوانییەکە کار دەکات یان نا.

ئەو پارێزگارانەی لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان گۆڕاون بریتین لە پارێزگاری پارێزگاکانی: ئورفا، مێردین، دیلۆک، باتمان، شرناخ، مووش، ئاگری، بەدلیس، قەرس، ئیدر، ئەلعەزیز و مەلەتێ.