لە حەسەکە داعش هێرشی کرد و قوربانی هەیە
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە رایگەیاند کە شانەکانی داعش بە هێرشی خۆکوژی و ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پەلاماری بارەگایەکی ئەمنییان داوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەست داوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
چوارشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2026، عەمید مەڕوان عەلی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لێدوانێکی ڤیدیۆیی دا گوتی: رایگەیاند، شانەکانی رێکخراوی داعش بە زیاتر لە هێرشێکی خۆکوژی پەلاماری یەکێک لە بارەگا ئەمنییە یەکخراوەکانیان داوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەست داوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە وەک نەریتی خۆی، داعش دوای ئەو سەقامگیرییەی لە شار و پارێزگای حەسەکە بەدەست هاتووە، ویستی لە رێگەی تەقینەوەیەک یان زیاتر لە تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە بۆ سەر یەکێک لە بارەگا ئەمنییە یەکخراوەکان پەیامێک بگەیەنێت.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە باسی لەوەش کرد کە بە گوێرەی ئاماری سەرەتایی، هێرشەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو سەرباز و برینداربوونی پێنجی دیکە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی بڵاوی کردەوە، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی مشێرفە تەقیوەتەوە، دوای تەقینەوەکەش دەنگی تەقەیەکی چڕ و چەند تەقینەوەیەکی دیکە بیستراون.