سوودانی پشتیوانی لە دەستپێشخەریی فایەق زێدان بۆ گفتوگۆی هەولێر و بەغدا دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پشتیوانیی خۆی بۆ دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەربڕی بۆ کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پشتیوانی لە دەستپێشخەریی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەکات بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانی کە قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکات.

هەروەها داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە بە رژدی بەشداری لەو گفتوگۆیەدا بکەن و بەرژەوەندیی باڵای خەڵک بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە.

چوارشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2026، راگەیاندنی دادوەری لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق پێشنیاز و دەستپێشخەریی فایەق زێدانیان بۆ سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی لە 1ی کانوونی یەکەمی 2026 پەسەند کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دەستووریی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ هاوکات زێدان دووپاتی کردەوە کە لە کاتی ناکۆکی لەسەر واتای مادە دەستوورییەکان، پەنا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەبرێت.