لە کەرکووک کچە پەرستارێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، کچە پەرستارێک لە کەرکووک گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، کچە پەرستارێک لە کەرکووک لە نهۆمی شەشەمی نەخۆشخانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، قوربانییەکە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک بووە.

لەدوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە دەستپێکردووە. تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە فەرمی رووننەکراوەتەوە.