سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ داڤۆس هێنا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتایی بەشدارییەکانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، جەختی لە بەهێزیی پێگەی هەرێمی کوردستان و پەیامی ئاشتیخوازانەی حکوومەتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمساڵیش بە هاوئاهەنگی و هاوبەشیی بەهێزترەوە کۆڕبەندەکە جێ دەهێڵن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پەیامی نەگۆڕی ئەوان بۆ جیهان ڕوونە و خۆی لە چەند بنەمایەکی سەرەکیدا دەبینێتەوە، کە بریتین لە بژاردەی گفتوگۆ لەبری شەڕ و ناکۆکی، و چەسپاندنی ماف لەبری پشتگوێخستن، هەروەها برەودان بە وەبەرهێنان لەبری نادڵنیایی.

ئەمساڵیش کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بە هاوئاهەنگیی و هاوبەشی بەهێزترەوە جێ دەهێڵین و پەیامی نەگۆڕمان بریتییە لە: گفتوگۆ لەبری شەڕ و ناکۆکی، ماف لەبری پشتگوێخستن، وەبەرهێنان لەبری نادڵنیایی. #KurdistanInDavos #WEF26
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 22, 2026
