مەسرور بارزانی: پارتی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئامادە بووە بۆ پێکهێنانی حکوومەت
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی دۆخی ناوخۆ و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی هەڵوێستی ڕوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پارتی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئامادە بووە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن. پارتی لەسەر ڕای خۆی بەردەوامە و پێمان وایە دەبێت ڕێز لە ڕای خەڵکی کوردستان بگیرێت."

