مەسرور بارزانی: سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی یەکەمەوە لەسەر هێڵە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵی جیددی داوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و بۆ ئەو مەبەستە لە هەولێر میوانداریی هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی و تۆم بەڕاکی کردووە تا بگەنە ئەنجامێک بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ.
مەسرور بارزانی گوتیشی: "سەرۆک بارزانی لە چەندین گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (ئەحمەد شەرع) قسەی کردووە و ڕاستەوخۆ داوای لێکردووە کە کۆتایی بە شەڕ بێت. ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە کەسیان لەگەڵ شەڕ نین و دەیانەوێت شەڕ بەرەو کۆتایی بچێت."

