مەسرور بارزانی: هەر بازرگانێک بیەوێت لە کوردستان کار بکات، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: کە ئەمە سێیەم ساڵە "ماڵی کوردستان" لە داڤۆس دەکەنەوە و ئەمجارە زیاتر لە 20 بازرگان و وەبەرهێنەری کوردستان بەشدار بوون و دیداریان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان هەبووە.
گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و کۆمپانیاکان باشتر بکەین و دەرگای زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە. بازرگانانمان ئارەزووی کارکردن لە هەر کەرتێکدا بکەن، ئێمە وەک حکوومەت پاڵپشتییان دەکەین."

