کۆڕبەندی داڤۆس دەرفەتێکە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی
هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێت: ئەمساڵ ماڵی کوردستان لە داڤۆس جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو، بە شێوەیەکی فراوانتر کارەکانی دەکات و دەبێتە ناوەندێک بۆ چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی جیهان.
هەروا ئاماژەیدا، کۆڕبەندی داڤۆس دەرفەتێکە بۆ ڕوونکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، کە هاندەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی بیانی بێنە هەرێمی کوردستان.
جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەهۆی گونجاوی خاکەکەیەوە، دەکرێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی بۆ هەموو روژهەڵاتی ناوەڕاست.

