ڕێبەر ئەحمەد و دکتۆر بەرھەم ساڵح دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەخت لە هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە.

