ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

میدیای ئیسرائیلی: ئەمریکا و ئیسرائیل پارێزبەندیی کاتی دەدەنە عێراقچی و قالیباف

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە واشنتن و تەلئەڤیڤ پارێزبەندییەکی کاتییان داوەتە عەباس عێراقچی و محەممەد باقر قالیباف، تاوەکوو بەبێ مەترسیی تیرۆرکردن بەشداریی گفتوگۆکانی ڕاگرتنی جەنگ بکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: پێشبینی دەکرێت تا شەممەی داهاتوو ترەمپ ئاگربەست رابگەیەنێت هەموو ببینە

عێراقچی: دوژمن لە دابەشکردنی وڵاتمان شکستی هێنا هەموو ببینە

قالیباف هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە: ژێرخانتان دەکەینە ئامانج هەموو ببینە

کۆشکی سپی: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە هەموو ببینە

میدیای ئیسرائیلی: ئەمریکا و ئیسرائیل پارێزبەندیی کاتی دەدەنە عێراقچی و قالیباف هەموو ببینە

شەش وڵاتی عەرەبی: نامانەوێت بچینە نێو جەنگێک کە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە هەموو ببینە

ئەکسیۆس: هێشتا ئێران بە فەرمی وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە هەموو ببینە

سوودانی و ماکرۆن تاوتوێی ته‌نگژه‌كانی ناوچەکە و پاراستنی سەروەریی عێراق دەکەن هەموو ببینە

تەسنیم: ئەمریکا هێرشە زەمینییەکانی دەستپێبکات، جەنگ دەگوازرێتەوە بۆ گەرووی باب ئەلمەندەب هەموو ببینە

رووسیا بەشێکی زۆری پسپۆرانی ئەتۆمی لە وێستگەی بووشەهر دەکشێنێتەوە هەموو ببینە

مەجید مووسەوی: هێرشەکانی سەر دیمۆنا و حەیفا وەڵامێکی روون بوون بۆ واشنتن هەموو ببینە

ئەڵمانیا فشار دەخاتە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ جەنگی ئێران هەموو ببینە

رۆیتەرز: وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا ئەرێنی نەبووە هەموو ببینە

ئێران پێنج مەرج بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دیاری دەکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

عێراقچی: دوژمن لە دابەشکردنی وڵاتمان شکستی هێنا

وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە شکستی ستراتیژیی ئەمریکا و ئیسرائیل کردەوە لە جەنگەکەیاندا دژی تاران و رایگەیاند، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و تەنانەت دوای جەنگیش بە رێکاری تایبەت بەڕێوە دەبرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی: موجتەبا خامنەیی لە ژیاندا ماوە و لە ناوەندی بڕیاردانی ئێراندایە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ڕۆژئاواییەوە بڵاوی کردەوە، کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێشتا لە ژیاندا ماوە؛ جەختیش دەکاتەوە کە نەک تەنیا زیندووە، بەڵکوو بە شێوەیەکی کارا لە پڕۆسەی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی تەنگژە سەربازی و سیاسییەکانی ئێستای ئێراندا بەشدارە.

 

سێنتکۆم دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمی ئەو هەواڵانەی رەت کردەوە کە باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (F/A-18) دەکەن. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەلایەن سیستەمە بەرگرییەکانی ئێرانەوە نەکراوەتە ئامانج و ئەو دەنگۆیانەی سوپای پاسداران بڵاوی کردوونەتەوە دوورن لە راستی و تەنیا پڕوپاگەندەی جەنگین.

 

قالیباف هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە: ژێرخانتان دەکەینە ئامانج

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی وڵاتێکی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ هاوکاریکردنی دوژمنان لە داگیرکردنی خاک یان دوورگەکانی ئێران، رووبەڕووی هێرشی وێرانکەر بۆ سەر سەرجەم ژێرخانی وڵاتەکانیان دەبنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

شەش وڵاتی عەرەبی: نامانەوێت بچینە نێو جەنگێک کە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

شەش وڵاتی عەرەبی لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا، سەرکۆنەی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئێرانیان کرد، هەروەها داواشیان لە حکوومەتی عێراق کرد کە رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە بگرێتە بەر کە لە خاکەکەیەوە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ دەکرێن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

کۆشکی سپی: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە

کۆشکی سپی رایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ هیچ گاڵتەیەکی نییە و ئامادەیە قورسترین بۆردوومان لە مێژوودا ئەنجام بدات ئەگەر تاران مل بۆ ڕێککەوتن نەدات، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، جەختی کردەوە کە سەرەڕای بەردەوامیی دانوستانەکان بە سەرپەرشتی جەی دی ڤانس، بەڵام ئارامیی واشنتن سنووردارە و پێویستە تاران دان بە شکستی سەربازیی خۆیدا بنێت، ئەگەرنا رووبەڕووی دۆزەخێکی ناوخۆیی دەبێتەوە کە توانای بەرگریکردنی لێی نابێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: هێشتا ئێران بە فەرمی وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە

میدیاکانی ئێران کۆمەڵێکی مەرجی قورسیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە، ئەمەش وا لێک دەدرێتەوە کە ئێران بە پێشنیازە 15 خاڵییەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئاشتی رازی نییە؛ هاوکات سەرچاوەیەک بە ئەکیسۆسی راگەیاندووە، هێشتا ئێران بە فەرمی وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوودانی و ماکرۆن تاوتوێی ته‌نگژه‌كانی ناوچەکە و پاراستنی سەروەریی عێراق دەکەن

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ئابووری و وزە لەسەر ئاستی جیهانی کردەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیبراهیم زولفەقاری: دۆخی گەرووی هورمز گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ناگەڕێتەوە دۆخی جاران

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، رایگەیاند: دۆخی گەرووی هورمز گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەردا هاتووە و ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران، جەختیشی کردەوە کە تاران یاسا و رێسای نوێی بۆ هاتوچۆی دەریاوانی لەو گەرووە ستراتیژییەدا داناوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رووسیا بەشێکی زۆری پسپۆرانی ئەتۆمی لە وێستگەی بووشەهر دەکشێنێتەوە

کۆمپانیای رووسئەتۆم، دەستی کرد بە کشاندنەوەی بەشێکی زۆری کارمەندەکانی لە وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر لە باشووری ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی وێستگەکە رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەوە و تاران پەنجەی تۆمەتی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل راکێشا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە