سێنتکۆم دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکاتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمی ئەو هەواڵانەی رەت کردەوە کە باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (F/A-18) دەکەن. سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەلایەن سیستەمە بەرگرییەکانی ئێرانەوە نەکراوەتە ئامانج و ئەو دەنگۆیانەی سوپای پاسداران بڵاوی کردوونەتەوە دوورن لە راستی و تەنیا پڕوپاگەندەی جەنگین.