ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

جێگری سەرۆککۆمار: ئێران وەڵامی توندی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست دەداتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند،، حکوومەت و هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی پێشێلکردنی ئاگربەست.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا و گوتی، بۆ هەر جۆرە دەستدرێژییەک، وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوەیان دەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

یەکێتیی ئەوروپا داوای یەکلاکردنەوەی پرسی گرووپە چەکدارەکان لە ئێران دەکات هەموو ببینە

جێگری سەرۆککۆمار: ئێران وەڵامی توندی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست دەداتەوە هەموو ببینە

مەرجی نوێی ئێران بۆ کەشتییەکان: پارە بدەن یان دەکرێنە ئامانج هەموو ببینە

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ سعوودییە؛ هێرشێکی درۆنی پووچەڵکرایەوە هەموو ببینە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: بەغدا رۆڵی هەبوو لە نزیککردنەوەی ئەمریکا و ئێران هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: یان بە رێککەوتن یان بە شەڕ ئامانجەکانمان لە ئێران بەدیدەهێنین هەموو ببینە

نیویۆرک تایمز: سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکان بە داخراوی ماوەتەوە هەموو ببینە

ترەمپ بۆ ئێران : هێزەکانمان بۆ داگیرکارییەکی نوێ ئامادەن هەموو ببینە

فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی دۆخی ناوچەکە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاوتوێ کرد هەموو ببینە

مەسرور بارزانی: هیوادارم ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

لاوەند مەمووندی: ئاسمانی عێراق کرایەوە و گەشتە ئەسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی عێراق بە فەرمی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتەکان ئاسایی ببنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسانی 2026، لاوەند مەمووندی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، بە کوردستان 24ـی رایگەیاند: دوای ئەوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی دا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

ئەڵمانیا: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران دەستپێ کردووەتەوە

دوای ماوەیەکی زۆر حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی ئێران دەست پێ کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسانی 2026، فرێدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی، چەند چەند هۆکارێکی جددی لە پشت ئەم بێدەنگییە و راگرتنی گفتوگۆکان بووە، ئێستا وەک حکوومەتی ئەڵمانیا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران دەست پێ کردووەتەوە.

 

ترەمپ: گەشبینم بە نزیکبوونەوەی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران

سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئێران دەربڕی، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد کە شکستهێنان لە گفتوگۆکان باجێکی قورسی دەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

یەکێتیی ئەوروپا داوای یەکلاکردنەوەی پرسی گرووپە چەکدارەکان لە ئێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدایە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێت، پێویستە پرسی بەرنامەی مووشەکی و گرووپە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەکە بگرێتەوە و ئەو دوو بابەتە یەکلایی بکرێنەوە.

کایا کاڵاس ئاماژەی بەوەش دا، ئەوروپا نایەوێت هەمان هەڵەی رێککەوتنی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران دووبارە بکاتەوە.

 روونیشی کردەوە، هەڵەی گەورەی ئەمریکا و ئەوروپا لەو کاتەدا ئەوە بوو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەشداری پێ نەکرد لە رێککەوتنەکەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مەرجی نوێی ئێران بۆ کەشتییەکان: پارە بدەن یان دەکرێنە ئامانج

گوتەبێژی یەکێتیی هەناردەکارانی نەوت و غازی ئێران ئاشکرای دەکات، تاران لە ماوەی ئاگربەستەکەیدا لەگەڵ ئەمریکا، بۆ تێپەڕبوونی هەر بەرمیلێک نەوت بە گەرووی هورمزدا یەک دۆلار باج وەردەگرێت، هەر کەشتییەکیش مۆڵەت وەرنەگرێت و باجەکە نەدات، دەکرێتە ئامانج.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ سعوودییە؛ هێرشێکی درۆنی پووچەڵکرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە عەرەبستانی سعوودییە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

کییەر ستارمەر لە سعوودییە رایگەیاند، هێنانەکایەی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆکاری ئارامی دوای ماوەیەکی زۆر لە جەنگ، بۆیە دەبێت کاربکرێت ئەم ئاگربەستە بەردەوام بێت و ببێتە ئاشتییەکی درێژخایەن.

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ سعوودیە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرپەرچی نۆ درۆنیان داوەتەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کرابوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: بەغدا رۆڵی هەبوو لە نزیککردنەوەی ئەمریکا و ئێران

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەکات، ئەوەی بووە هۆکاری هێنانەکایەی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران.

قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش دا، عێراق بەردەوام هەوڵی داوە دیدگەکان لێک نزیک بکاتەوە و شەڕ رابگیرێت، هەروەها دۆخەکە هێوربکرێتەوە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەشی خستە روو، گفتوگۆ و دیپلۆماسی باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی سەقامگیری، هەروەها روونیشی کردەوە، ئەمە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقە لە بەرانبەر ئاڵۆزییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەمریکا تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی لە چەند وڵاتێکی ناتۆ دەکات

پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێی وایە هەندێک لە ئەندامانی ناتۆ لە کاتی جەنگی دژ بە ئێراندا بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بێسوود بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، پلانەکە پێشنیاری ئەوە دەکات هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتانەی ناتۆ بکشێنرێنەوە کە پشتیوانی کارە سەربازییەکانیان نەکردووە و دووبارە لەو وڵاتانەدا جێگیر بکرێنەوە کە پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکان دەربڕیوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پلانەکە لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتایی پەرەپێداندایە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە پشتیوانییەکی زۆری لێ دەکرێت، جگە لە گواستنەوەی هێزەکان، ئەگەری داخستنی لانیکەم یەک بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەوروپا هەیە کە پێشبینی دەکرێت لە ئیسپانیا یان ئەڵمانیا بێت.

 

واشنتن 12 فڕۆکەی هێرشبەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەکات

ماڵپەڕی  ماتا کە تایبەتە بە کاروباری فڕۆکەوانی بڵاویکردەوە، پێنتاگۆن 12 فڕۆکەی هێرشبەری لە جۆری (A-10 Thunderbolt II) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد، ئەمەش بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

پێنشەممە 9ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی  ماتا کە تایبەتە بە کاروباری فڕۆکەوانی، ئەم فڕۆکە جەنگییانە لە بنکەی ئاسمانیی "موفەق ئەلسەڵتی" لە وڵاتی ئوردن نیشتوونەتەوە، بە گەیشتنی ئەم فڕۆکانە، ئەمریکا ژمارەی ئەم جۆرە فڕۆکە هێرشبەرانەی لە ناوچەکەدا بۆ دوو هێندە زیاد کردووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو فڕۆکانە پێشتر لە بنکەی ئاسمانیی "لیکنهێس" لە بەریتانیا بە شێوەیەکی کاتی جێگیر کرابوون دوای ئەوەی لە ئەمریکاوە گەیشتبوونە ئەوێ، هەروەها لە کاتی بڕینی زەریای ئەتڵەسی و گەشتەکەیاندا، فڕۆکە تانکەرەکان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی لە ئاسماندا بەکارهێنراون.

 

ناتانیاهۆ: یان بە رێککەوتن یان بە شەڕ ئامانجەکانمان لە ئێران بەدیدەهێنین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند،، لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا وڵاتەکەی دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە و ئێران لە هەموو کاتێک لاوازتر بووە و ئیسرائیلیش لە هەموو کاتێک بەهێزترە.

ناتانیاهۆ هۆشداریدا، ئیسرائیل هێشتا ئامانجی ماوە تەواویان بکات و ئەوەش یان لە رێگەی رێککەوتنەوە دەبێت یان بە دەستپێکردنەوەی شەڕ. گوتیشی، "ئیسرائیل ئامادەیە لە هەر کاتێکدا شەڕ دەستپێبکاتەوە و پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل روونیکردەوە، توانای مووشەکیی ئێران لەناوبراوە و کۆگاکانیشی خەریکە بەتاڵ دەبنەوە. باسی لەوەش کرد، زیانێکی گەورە بەر پرۆگرامی ئەتۆمیی تاران کەوتووە و سیستەمەکەی "چەندین ساڵ گەڕێندراوەتەوە دواوە."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە