هورمز؛ گەروویەک لە نێوان مانەوەی ئێران و ئیرادەی ئەمریکادا
گۆڤارێکی ئەمریکی راپۆرتێکی لە بارەی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بڕیارەکە ئەو رێڕەوە ئاوییەی کردووەتە مەیدانێکی دیکەی تاقیکردنەوە لە ململانێکاندا، سەرکەوتنەکەشی بەستراوەتەوە، هەر وڵاتێک و سەرکردەکانیان تا چەندە بەرگەی زیانی گیانی و گورزی ئابووری دەگرن، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کارێک دەکات، لە پێناو مانەوە.