حووسییەکانی یەمەن بۆ کوردستان24: ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگین
عەبدولغەنی عەلی زوبەیدی، فەرماندەی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزەکانیان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێی سەربازی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادەن و چەک و کەرەستەی سەربازیی زۆر پێشکەوتوویان هەیە.
راشیگەیاند، داخستنی گەرووی بابولمەندەب، کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، یەکێکە لە بژاردەی بەهێزی حووسییەکان، هەربۆیە خۆیان بۆ ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگ کردووە