ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئێران لە ناردنی شاندەکەی بۆ ئیسلام ئاباد دوودڵە

جیهان بە گەشبینییەوە چاوەڕێی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەکات لە ئیسلام ئاباد؛ لە کاتێکدا "تیمی یەکلاکەرەوە"ی هەردوولا کۆدەبنەوە، ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئارادایە، بەو مەرجەی تاران گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا وەک بەربەست نەبینێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ: کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیمان پەکخست و دەستمان بەسەردا گرت هەموو ببینە

کاتژمێر سفر لەنێوان جەنگێکی خوێناویتر و رێککەوتنێکی هەمیشەیی هەموو ببینە

ئەکسیۆس: بێمتمانەیییەکی قووڵ واشنتن و تارانی گرتووەتەوە هەموو ببینە

ئیرنا: تاران تا ئێستا بڕیاری بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتن نەداوە هەموو ببینە

نیویۆرک تایمز: ئینتەرنێت بە شێوەیەکی سنووردار لە ئێران کارا کراوەتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: نوێنەرەکانم بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەرەو پاکستان بەڕێکەوتوون هەموو ببینە

پزیشکیان هۆشداری توند دەداتە ترەمپ لەسەر مافە ئەتۆمییەکان هەموو ببینە

لە باشووری لوبنان بۆمبێکی چێندراو بە 10 سەربازی ئیسرائیلیدا تەقییەوە هەموو ببینە

نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکرایەوە هەموو ببینە

گەورەترین فڕۆکەهەڵگری جیهان گەڕایەوە دەریای سوور هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئیرنا: تاران تا ئێستا بڕیاری بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتن نەداوە

ئاژانسی ئیرنا،  بڵاویکردووەتەوە "گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکان، دژایەتیی بەردەوام لە بڕیارەکان و درێژەدان بەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا، وای کردووە لەم بارودۆخەدا هیچ کەشێکی لەبار بۆ گفتوگۆی بەرهەمدار نەمێنێتەوە."

بە پێی ئاژانسەکە، تاوەکوو ئێستا ئەو سیاسەتەی ئەمریکا گرتوویەتییەتەبەر، رێگری لە پێشکەوتنی ئاگربەست هەبووە، بەم دۆخەی هەیە، هیچ ئاسۆیەکی رووناک لە دانوستانەکان بە دی ناکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نیویۆرک تایمز: بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت 2.5 ملیار دۆلار زیان بەر ئێران کەوتووە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، بەهۆی پچڕانی هێلی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 50 رۆژ، زیانی ماددی 2.5 ملیار دۆلار بەر ئێران کەوتووە.

بەپێی خەمڵاندنی شارەزایانی ئابووری کە بۆ رۆژنامەکە قسەیان کردووە، پچڕانی ئینتەرنێت رۆژانە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووریی ئێران گەیاندووە. بەمەش کۆی زیانەکان لە ماوەی ئەم 50 رۆژەدا گەیشتووەتە 2.5 ملیار دۆلار. 

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەم دۆخە بازرگانیی ئەلیکترۆنی، سیستەمی بانکی و تەنانەت گواستنەوە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیشی پەکخستووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حووسییەکانی یەمەن بۆ کوردستان24: ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگین

عەبدولغەنی عەلی زوبەیدی، فەرماندەی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند،  هێزەکانیان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێی سەربازی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادەن و چەک و کەرەستەی سەربازیی زۆر پێشکەوتوویان هەیە.

راشیگەیاند، داخستنی گەرووی بابولمەندەب، کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، یەکێکە لە بژاردەی بەهێزی حووسییەکان، هەربۆیە خۆیان بۆ ئامادەی قۆناغێکی نوێی جەنگ کردووە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: نوێنەرەکانم بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەرەو پاکستان بەڕێکەوتوون

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترۆس سۆشیاڵ" رایگەیاند، دوێنێ (شەممە، 18ـی نیسان)، لە گەرووی هورمز تەقەی کردووە، ئەمەش پێشێلکردنێکی تەواوەتیی رێککەوتنی ئاگربەستەکەیە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، زۆربەی تەقەکان ئاراستەی کەشتییەکی فەرەنسی و بارهەڵگرێکی بەریتانی کراون. روونیشی کردەوە، شاندێکی وڵاتەکەی بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێ دەکەون و بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان ئێوارەی دووشەممە دەگەنە ئەوێ. سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورمزیش باسی لەوە کرد، تاران رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیان دەکات، لە کاتێکدا ئەمریکا هیچ زەرەرێک ناکات و چەندین کەشتیش بەرەو ویلایەتەکانی ئەمریکا بەڕێ کەوتوون بۆ بارکردن.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندی دا و ئەوەشی خستە روو، رێککەوتنێکی زۆر دادپەروەرانەیان پێشکەش کردووە، ئەگەر ئێرانییەکان رەتی بکەنەوە، ئەوا ئەمریکا سەرجەم وێستگەکانی کارەبا و هەموو پردەکانی ناو ئێران وێران دەکات، چونکە کاتی نەرمی نواندن کۆتایی هاتووە و دەبێت ئامێری کوشتنی ئێران رابگیرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەعید خەتیبزادە: ئەم ئاگربەستە دەبێت هەموو وڵاتان بگرێتەوە بە لوبنانیشەوە

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو بۆ ئەمریکا نانێرن و ئەو پرسە بۆ گفتوگۆ نییە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ، هۆکاری هێرشنەکردنە سەر دوورگەی خارگ ئاشکرا دەکات

رۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ'ـی ئەمەریکی لەسەر زاری بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ لە ترسی قوربانیی و زیانپێگەیشتن بەرەنگاری بیرۆکەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێران بووەتەوە، هەروەها بۆ ئەوە گوشاری کردووە تاوەکوو تاران راکێشێتە سەر مێزی دانوستان.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پزیشکیان هۆشداری توند دەداتە ترەمپ لەسەر مافە ئەتۆمییەکان

یەکشەممە 19ـی نیسانی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆی نییە گەلی ئێران لە مافە ئەتۆمییەکانی بێبەش بکات.

پزیشکیان لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکانی ناوخۆی وڵاتەکەی روونیشی کردەوە، تاران نیازی هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی نییە، بەڵکوو تەنیا مافی یاسایی و رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی پیادە دەکات. 

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئێران نایەوێت بازنەی شەڕ فراوان بکات، دەستپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە و هێرشیشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک.

لەبارەی پرسی گەرووی هورمزەوە، محەممەد رەزا عارف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات کۆتایی بە هەموو شەڕەکانی رۆژئاوای ئاسیا بهێنێت. عارف ئەوەشی خستە روو، تاران لایەنی بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، بۆیە مافەکانی خۆی لەسەر مێزی گفتوگۆکان یان لەسەر ئەرزی واقیع دەستەبەر دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لە باشووری لوبنان بۆمبێکی چێندراو بە 10 سەربازی ئیسرائیلیدا تەقییەوە

سوپای ئیسرائیل بەیانیی رۆژی یەکشەممە 19ـی نیسانی 2026 رایگەیاند، سەربازێکی یەدەگ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە باشووری لوبنان کوژراوە. روونیشی کردەوە، کوژراوەکە تەمەنی 31 ساڵە و نۆ سەربازی دیکەش بریندار بوون، دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

رووداوەکە لە کاتێکدایە ئاگربەست لە باشووری لوبنان جێبەجێ دەکرێت. پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستێکی بۆ ماوەی 10 رۆژ لە ناوچەکە راگەیاند. ئاگربەستەکەی لوبنان لە نیوەشەوی پێنجشەممەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە بەردەوام بێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی سەربازی، ئۆتۆمبێلێکی ئەندازەیی ئیسرائیلی بەسەر بۆمبێکی چێندراودا رۆیشتووە کە پێشتر لەلایەن حیزبوڵڵاوە لە ناوچەیەکی باشووری لوبنان دانراوە. لەو ناوچەیەش چەندین هەفتەیە هێزەکانی ئیسرائیل تێیدا بڵاوەیان پێ کراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکرایەوە

ئەحمەد مووسەوی، سەرۆکی دامەزراوەی جەنگاوەرە دێرینەکانی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 3500 کەس لە شەڕی ئەم دواییەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش لە 12ـی نیسان رێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ئامارێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، 3375 کەس لە شەڕەکەدا کوژراون.

 لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی چالاکوانانی مافی مرۆڤ (هرانا) ئامارێکی دیکەی خستە روو و رایگەیاند، تاوەکو 7ـی نیسان لانی کەم 3636 کەس کوژراون. 

لەو ژمارەیە 1701 هاووڵاتیین و لانی کەم 254 منداڵی تێدایە، سەرباری 1221 سەرباز و 714 کەسی دیکە هێشتا دۆخیان دیاری نەکراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هاکان فیدان: ئەوروپا تاوتوێی کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی دا، ئەوروپا تاوتوێی کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دەکات؛ هەروەها هۆشداری دا هەر جۆرە کشانەوەیەکی ئەمریکا لە ناتۆ یان کەمکردنەوەی بەشدارییە سەربازییەکانی لە ئەوروپا، دەرئەنجامی وێرانکەری بۆ کیشوەرەکە دەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە