نیویۆرک تایمز: بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت 2.5 ملیار دۆلار زیان بەر ئێران کەوتووە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، بەهۆی پچڕانی هێلی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 50 رۆژ، زیانی ماددی 2.5 ملیار دۆلار بەر ئێران کەوتووە.
بەپێی خەمڵاندنی شارەزایانی ئابووری کە بۆ رۆژنامەکە قسەیان کردووە، پچڕانی ئینتەرنێت رۆژانە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووریی ئێران گەیاندووە. بەمەش کۆی زیانەکان لە ماوەی ئەم 50 رۆژەدا گەیشتووەتە 2.5 ملیار دۆلار.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئەم دۆخە بازرگانیی ئەلیکترۆنی، سیستەمی بانکی و تەنانەت گواستنەوە و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیشی پەکخستووە.