ئیرنا: تاران تا ئێستا بڕیاری بەشداری لە گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتن نەداوە
ئاژانسی ئیرنا، بڵاویکردووەتەوە "گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکان، دژایەتیی بەردەوام لە بڕیارەکان و درێژەدان بەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا، وای کردووە لەم بارودۆخەدا هیچ کەشێکی لەبار بۆ گفتوگۆی بەرهەمدار نەمێنێتەوە."
بە پێی ئاژانسەکە، تاوەکوو ئێستا ئەو سیاسەتەی ئەمریکا گرتوویەتییەتەبەر، رێگری لە پێشکەوتنی ئاگربەست هەبووە، بەم دۆخەی هەیە، هیچ ئاسۆیەکی رووناک لە دانوستانەکان بە دی ناکرێت.