ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ماکرۆن: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە بەردەوام بێت. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕینی سەرکردایەتی و دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران، تەنیا لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و بۆردوومانەوە دەستەبەر نابێت.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ماکرۆن: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت

عێراقچی: ئومێدەوارین ئەمریکا کارەساتە گەورەکەی هەڵاوسانە کۆنترۆڵ بکات هەموو ببینە

یەکێتیی ئەوروپا: بەردەوامی جەنگ دەبێتە هەڵاوسانێکی جیهانی هەموو ببینە

سەرۆکی وزەی ئەتۆمی ئێران: پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیمان ناوەستێت هەموو ببینە

تورکیا خستنەخوارەوەی مووشەکێکی دیکەی ئێرانی راگەیاند هەموو ببینە

پوتن پیرۆزبایی لە رێبەری نوێی باڵای ئێران کرد هەموو ببینە

داواکاری گشتیی ئێران: هەرکەسێک هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات دەست بەسەر ماڵ و موڵکی دا دەگیرێت هەموو ببینە

سعوودیە: ئێران بەڵێنەکانی سەرۆکەکەی جێبەجێ ناکات هەموو ببینە

لە 9 رۆژدا تەنیا 66 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون هەموو ببینە

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ژمارەیەک وڵات درێژکرایەوە هەموو ببینە

ئیسماعیل بەقایی گوتەیەکی لیندزی گراهام بەڕاست ناودەبات هەموو ببینە

ترەمپ: بە هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێران خۆشحاڵ نیم هەموو ببینە

پزیشکیان پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات هەموو ببینە

دوای هەڵبژاردنی رێبەری نوێ، ئێران یەکەم شەپۆلی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاتییە

موجتەبا خامنەیی بە رێبەری ئێران هەڵبژێردرا هەموو ببینە

پزیشکیان: وەڵامی توندی هەر هێرشێک دەدەینەوە هەموو ببینە

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ رێگری لە هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوت دەکات هەموو ببینە

سعوودییە هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئێران دەکات هەموو ببینە

تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ روویدا

ئیسماعیل بەقایی: ئێران دەبێتە گۆڕستانێک بۆ دوژمنان هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ: ئێران بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی باڵا هەڵەیەکی گەورەی کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (NBC) رایگەیاند، هێشتا کاتەکەی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران، بەڵام جەختی کردەوە کە واشنتن ئەو ئەگەرە لە کارنامەی خۆی دەرناکات.

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی توندی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئێران گرت و گوتی: پێم وایە ئەوان هەڵەیەکی گەورەیان کرد بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی باڵای ئێران.

 

سوپای پاسداران: چیتر مووشەکێک هەڵنادەین کڵاوەکەی لە یەک تۆن کەمتر بێت

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی بەهێزترکردنی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە دەکات و دەڵێت: چیتر مووشەکێک هەڵنادەین کێشی کڵاوەکەی لە یەک تۆن کەمتر بێت.

سەید مەجید مووسەوی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڕەشەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "چیتر مووشەک بە کڵاوەی کەمتر لە یەک تۆن ناتەقێنین".

هەروەها نووسیویەتی " ماوەی شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکان درێژتر و گەورەتر دەکەین بۆ سەر ناوچەیەکی فراوانتر".

 

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە 486 کەس

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان، تا ئێستا 486 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

عێراقچی: ئومێدەوارین ئەمریکا کارەساتە گەورەکەی هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " 9 رۆژ بەسەر “ئۆپەراسیۆنی هەڵەی ئەفسانەیی” تێپەڕی؛ لە کاتێکدا نرخی نەوت دوو هێندە بەرزبووەتەوە، نرخی هەموو کاڵاکانی دیکەش بە خێراییەکی پێشبینی نەکراو بەرز دەبنەوە".

هەروەها نووسیویەتی "ئێمە دەزانین ئەمریکا پیلان لە دژی دامەزراوە نەوتی و ئەتۆمییەکانمان دادەڕێژێت، بەو ئومێدەین، ئەو کارەساتە گەورەیەی هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە ئێران بە تەواوی خۆی ئامادەکردووە و بەرەنگاری هەر پیلانگێڕییەک دەبێتەوە".

عەباس عێراقچی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "ئێمە سوپرایزگەلێکمان لە هێزو بازوو دایە".

 

پزیشکیان: هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی سەلماندنی ئیرادەی گەلە بۆ حوکمڕانی

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هەڵبژاردنی موجتەبا حوسێنی خامنەیی بە رێبەری نوێی وڵاتەکە، بە کارێکی بەهادار ناو دەبات و دەڵێت "سەلماندنی ئیرادەی گەلە بۆ حوکمڕانی".

پزیشکیان گەشبینی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێیەمین رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەدەبڕێت و نووسیویەتی "کێشەکانی وڵات بە سەرکردایەتی ژیرانەی رێبەر و بە دروستکردنی کەشێکی گونجاو لەسەر بنەمای متمانە و بەشداریی خەڵک چارەسەر دەکرێت. 

هەروەها لە خودا دەپاڕێتەوە رێبەری نوێی ئێران سەرکەوتوو بکات لە پاراستنی یەکگرتوویی و بنیاتنانی ئێرانێکی پێشکەوتنخواز و سەربەخۆ.

 

راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە نیگەرانە

فرێدریک مێرز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە 9ی دووشەممە 2026، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین گوتی " ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، کاریگەرییەکی خراپیان کردووەتەوە سەر گەورەترین هێزی ئابووریی ئەوروپا، هەرچەندە بەر لە دەستپێکردنی شەڕ و ململانێکانیش رووبەڕووی ئاستەنگ بووبوونەوە".

  مێرز  رایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە کەرتی وزەدا تواناکانی رێکبخاتەوە و سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت و نرخەکانیش دابەزێنێت.

جەختیکردەوە، پابەندبوونی بە هەوڵەکان، بنەمای سەرەکی سیاسەتەکەی دەبێت.

 

سەرۆکوەزیرانی قەتەر: لێکدانەوەی هەڵەی ئێران هەموو شتێکی لەناوبرد

شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بە لێکدانەوەیەکی هەڵەی جددی ئەو وڵاتە ناو دەبات و دەڵێت "هەموو شتێکی لەناوبردووە، بەڵام ئێستاش چارەسەر، سەرلەنوێ دەسپێکردنەوەی دانوستانە".

 
 

تورکیا خستنەخوارەوەی مووشەکێکی دیکەی ئێرانی راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستە روو، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی وڵاتەکەیان کرابوو، لە لایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانیی ناتۆوە تێکشکێنرا و پارچەکانی لە سنووری شاری دیلۆکی باکووری کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە مووسڵ کرایە ئامانج

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی ئاداری 2026، بارەگای لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە سنووری مووسڵ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا. 

 
 

پوتن پشتیوانیی رووسیا بۆ رێبەری نوێی ئێران دووپات دەکاتەوە

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا کە لە ماڵپەر کۆشکی سەرۆکایەتی (کریملن) بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: "سەید حوسەینی خامنەیی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک رێبەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران".

پوتن ئەوەشی خستە روو، "دووبارە جەخت لە پشتیوانیی نەگۆڕی خۆمان بۆ تاران و هاوسۆزیمان لەگەڵ دۆستە ئێرانییەکانمان دەکەینەوە"، روونیشی کردەوە، رووسیا هەمیشە هاوبەشێکی جێی متمانەی کۆماری ئیسلامی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە