ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئێران شەپۆلی 33ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆی 4ـی بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل دەستپێکرد

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، شەپۆلی 33ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 4" دژی ئیسرائیل و ئەمریکا دەستی پێکرد. لەم شەپۆلەدا ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی جۆری "خەیبەر شکن" بەکارهێنراون، کە کێشی سەرە جەنگییەکانیان یەک تۆنە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، شاری تەلئەڤیڤ لە ناو خاکی ئیسرائیل، بە زیاتر لە 10 مووشەکی خەیبەر شکن پێکراوە. هاوکات، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بنکەی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کراوەتە ئامانج و جەختکراوەتەوە کە مووشەکە خاڵبڕەکان بە وردی لە ئامانجەکانیان داوە.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ماکرۆن: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت

عێراقچی: ئومێدەوارین ئەمریکا کارەساتە گەورەکەی هەڵاوسانە کۆنترۆڵ بکات هەموو ببینە

یەکێتیی ئەوروپا: بەردەوامی جەنگ دەبێتە هەڵاوسانێکی جیهانی هەموو ببینە

سەرۆکی وزەی ئەتۆمی ئێران: پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیمان ناوەستێت هەموو ببینە

تورکیا خستنەخوارەوەی مووشەکێکی دیکەی ئێرانی راگەیاند هەموو ببینە

پوتن پیرۆزبایی لە رێبەری نوێی باڵای ئێران کرد هەموو ببینە

داواکاری گشتیی ئێران: هەرکەسێک هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات دەست بەسەر ماڵ و موڵکی دا دەگیرێت هەموو ببینە

سعوودیە: ئێران بەڵێنەکانی سەرۆکەکەی جێبەجێ ناکات هەموو ببینە

لە 9 رۆژدا تەنیا 66 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون هەموو ببینە

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ژمارەیەک وڵات درێژکرایەوە هەموو ببینە

ئیسماعیل بەقایی گوتەیەکی لیندزی گراهام بەڕاست ناودەبات هەموو ببینە

ترەمپ: بە هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێران خۆشحاڵ نیم هەموو ببینە

پزیشکیان پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات هەموو ببینە

دوای هەڵبژاردنی رێبەری نوێ، ئێران یەکەم شەپۆلی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاتییە

موجتەبا خامنەیی بە رێبەری ئێران هەڵبژێردرا هەموو ببینە

پزیشکیان: وەڵامی توندی هەر هێرشێک دەدەینەوە هەموو ببینە

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ رێگری لە هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوت دەکات هەموو ببینە

سعوودییە هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئێران دەکات هەموو ببینە

تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ روویدا

ئیسماعیل بەقایی: ئێران دەبێتە گۆڕستانێک بۆ دوژمنان هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

مارکۆ روبیۆ: سەرکۆنەی هێرشی گرووپە تیرۆرستییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق کرد. هاوکات جەختی لە پێویستیی پاراستنی دیپلۆماتکار و دامەزراوە ئەمریکییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

تۆمی پیگۆت جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیندراوێکدا ئاماژەی دا، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی کردووە.

 

پێشەوا هەورامانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لەم جەنگە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، سوپاس بۆ خوا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروست و گونجاوییان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەم ئاگرە.

 

پەیامنێری کوردستان24: دەنگی سێ تەقینەوە لە سۆران بیستران

پەیامنێری کوردستان24: دەنگی سێ تەقینەوە لە سۆران بیسترا.

 
 

سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان، شەوی دووشەممە 9ی ئاداری 2026، کاتژمێر:22:24، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتە خوارەوە.

هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، پاشماوەی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

ترەمپ: سوپایەکی بەهێزمان هەیە

ترەمپ: نەمدەزانی لە خوولی دووەمم هێندە سوپاکەمان بەکاردەهێنم، دەستکەوتی گەورەمان هەبوو، هەروەها ، سوپای ئەمریکام بنیاتنایەوە، سوپای ئەمریکا لە باشترین دۆخدایە، توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد، ئەگەر ئەو کارەمان نەکردبا ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 
 
 
 

درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە

کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە.

پەیامنێری کوردستان24: هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر هیچ زیانی نەبووە.

 
 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق هێرشکردنە سەر بنکەی ڤیکتۆریای لە بەغدا راگەیاند

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بنکەی ڤیکتۆریای سەربازانی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم هێرشە وەک وەفایەک بۆ خوێنی عەلی خامنەیی ئەنجامدراوە.

 

درۆنێکلەسەر بانی ماڵێکی هەولێر کەوتە خوارەوە

درۆنێک لەسەر بانی ماڵێکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی بە خانووەکە گەیاندووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

حزبوڵڵا بە مووشەک بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی لە نزیک تەلئەڤیڤ پێکاوە

حزبوڵڵا رایگەیاند، بنکەی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیلی لە ناوچەی رامڵە، لە نزیک تەلئەڤیڤ، بە ئامانج گرتووە.

ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشەکە لە رێگەی شەپۆلێکی مووشەکی پێشکەوتووەوە ئەنجام دراوە. جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە وەک وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل کە دەیان شار و شارۆچکەی لوبنان و گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی گرتووەتەوە.

 

ترەمپ: ئێران بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی باڵا هەڵەیەکی گەورەی کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (NBC) رایگەیاند، هێشتا کاتەکەی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران، بەڵام جەختی کردەوە کە واشنتن ئەو ئەگەرە لە کارنامەی خۆی دەرناکات.

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی توندی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئێران گرت و گوتی: پێم وایە ئەوان هەڵەیەکی گەورەیان کرد بە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی باڵای ئێران.