ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کونسوڵخانەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئیماڕات سەرکۆنەی هێرشی سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەکات لە هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت، پێویستە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بکرێت و ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستبەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە "تێرۆریستییە ناپاکە"ی کرد کە بە درۆن کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆی زیانی لاوەکی بێ ئەوەی هیچ بریندارێکی لێ بکەوێتەوە.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ: دوای 34 ساڵ، ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان کۆدەبنەوە هەموو ببینە

ئەمریکا لە گەرووی هورمز کەشتییەکی ئێرانی ناچار بە گەڕانەوە کرد هەموو ببینە

ئیسماعیل بەقایی: چەکی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە هەموو ببینە

ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە 40 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە هەموو ببینە

سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی رەهای دەریاییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە هەموو ببینە

سعوودیە هۆشداریی دەداتە عێراق هەموو ببینە

جی دی ڤانس: ئەمریکا هەوڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات هەموو ببینە

ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ترەمپ و پزیشکیان کرد و پێویستە گەرووی هورمز بێ مەرج بکرێتەوە هەموو ببینە

بلومبێرگ: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

دۆناڵد ترەمپ: بەم نزیکانە کۆتایی بە جەنگی ئێران دێت

ئەمڕۆ هەینی، 17ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو جەنگەی ئەمریکا دژی ئێران دەیکات نزیکە لە کۆتایی و سەرهەڵناداتەوە، بەو پێیەی ئاگربەست وەکو خۆیەتی بۆ ئەوەی رێگە خۆشبکات بۆ ئاشتییەکی هەمەلایەنە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران خوازیاری رێککەوتنە و ئێمەش بە میهرەبانییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەست پێبکات. هاوکات دووپاتی کردەوە، کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گشتگیر دەبێت و حزبوڵڵاش دەگرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران هەڕەشەی وەڵامێکی توند دەکات و ئەمریکاش هۆشداریی لەناوبردنی تەواوەتی دەدات

عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای سەربازیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرگری و وەڵامدانەوەی هەر هەڵەیەک یان دەستدرێژییەکی نوێی دوژمن و جەختی کردەوە، وەڵامەکەیان زۆر توند دەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: دوای 34 ساڵ، ئەمڕۆ ئیسرائیل و لوبنان کۆدەبنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە گفتوگۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 34 ساڵ.

 

ئەمریکا لە گەرووی هورمز کەشتییەکی ئێرانی ناچار بە گەڕانەوە کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجسەممە، 16ـی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، رایگەیاند؛ تێکشکێنەرێکی دەریایی وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی ئاڕاستەی کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی کە هەوڵیدابوو لە گەمارۆی سەر گەرووی هورمز رابکات و جەختی کردەوە، ئێستا کەشتییەکە بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە.

 

دیموکراتەکان: هێگسێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا، جەنگی دژی ئێرانی هەڵگیرساندووە

پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە، کە دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەبڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری جەنگیی وڵاتەکە لە پۆستەکەی پێشکەش دەکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران کارێکی هەڵە بوو

وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، رایگەیاند: کە هەڵگیرساندنی جەنگ لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران کارێکی هەڵە بووە، چونکە هێشتا رێگە دیپلۆماسییەکان دانەخرابوون.

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

تەسنیم: ئێران داواکاریی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست رەت دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" ئاشکرای کرد، کە سەرەڕای ئامادەیی چەند وڵاتێکی ئەوروپی بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن، بەڵام ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان وەک شوێنی سەرەکی بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستانە ئەگەرییەکان دەمێنێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسماعیل بەقایی: چەکی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خستەروو و رایگەیاند؛ سەرەڕای گرژییەکان، پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لە نێوان تاران و واشنتن تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

 

ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەمینداریی گشتیی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەڵامی بانگەشە و تۆمەتەکانی ئەم دواییەی شانشینی بەحرەینی دایەوە.