سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 46ـی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ 4" شەپۆلی 46ی هێرشەکانیان بە دروشمی "یا صاحب الزمان" بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئیسرائیل دەستپێکردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هێرشانە بۆ یادکردنەوەی هەریەکە لە "غلامعلی ڕەشید" و "محەممەد باقری" ئەنجامدراون و تێیاندا جۆرە جیاوازەکانی مووشەکی قورسی وەک (خوڕەمشار، خەیبەرشکێن، عیماد و قەدر) بەکارهێنراون.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل دەبیسترێت و دۆخی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان لەناو پەناگەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ.
ئاماژەشی داوە دواتر وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەنجامی هێرشەکان بڵاو دەکەنەوە