ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سوپای پاسداران: لە سەرەتای جەنگەوە 112 درۆنی دوژمنمان تێکشکاندووە

ماڵپەڕی "سپا نیوز" کە زمانحاڵی فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێرانە، رایگەیاند کە هێزەکانیان لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تاوەکوو ئێستا توانیویانە 111 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) هێزە دوژمنەکان تێکبشکێنن. بەپێی راپۆرتەکە، سوپای پاسداران توانیویەتی درۆنێکی پێشکەوتووی جۆری (MQ-9) لە ئاسمانی پارێزگای فارس و فڕۆکەیەکی دیکە لە تەورێز بخاتە خوارەوە، بەوەش کۆی گشتیی درۆنە تێکشکێنراوە جۆراوجۆرەکان گەیشتووەتە 112 دانە.

راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتری بڵاونەکردووەتەوە دەربارەی ئەوەی چەندی لەو درۆنانە لە جۆری هەرزان و "خۆکوژ" بوون و چەندیشیان لە جۆری پێشکەوتوو و فرەبەکارهێنانی وەک (MQ-9) بوون، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە سیستەمە بەرگرییەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاسمانی وڵات و بەرپەرچدانەوەی هەر ئامانجێکی تەمومژاوی.

 
 

خاڵە سەرەکییەکان

فرانس پرێس: سەربازە فەرەنسییەکەی هەرێمی کوردستان بە درۆنی شاهید کوژراوە هەموو ببینە

لە هێرشێکی ئێران نزیکەی 60 موسڵمان لە ئیسرائیل بریندار بوون هەموو ببینە

لاریجانی: ترەمپ درک بە بەهێزی گەلی ئێران ناکات هەموو ببینە

سێنتكۆم كوژرانی چوار سەربازیی ئەمریكی لە عێراق راگەیاند هەموو ببینە

ئوسترالیا کارمەندە لاوەکییەکانی لە ئیسرائیل و ئیمارات و لوبنان دەکشێنێتەوە

زیاتر لە 20 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستیی ئێران کراونەتە ئامانج

ترەمپ: دەسەڵاتی ئێرانمان بە تەواوی تێکشکاندووە و هێزی سەربازییان نەماوە

ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە هەموو ببینە

گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: نەوت و گازی ناوچەکە لە ئاگر هەڵدەکێشین هەموو ببینە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ هاووڵاتیان: ڤیدیۆی کەوتنی درۆنەکان بڵاو نەکەنەوە هەموو ببینە

وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە مەخموور هەموو ببینە

بەرگریی ئاسمانی ئیمارات: 36 مووشەک و درۆنی ئێرانمان خستووەتەخوارەوە

سوپای پاسداران: دوژمنان لەتوپەت دەکەین

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: پوتن دەستی لە پشتی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانە هەموو ببینە

کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە قەتەر، عێراق و ئیمارات راگرت

بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

هێرشێک لە ئاسمانی هەولێر پوچەڵکرایەوە

سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنتەوە هەموو ببینە

ئێران 42ـەمین شەپۆلی هێرشەکانی دەستپێکرد هەموو ببینە

مجتەبا خامنەیی: بەرەیەکی دیکەی جەنگ دەکەینەوە هەموو ببینە

لاریجانی: بە نیو کاتژمێر ناوچەکە تاریک دەکەین هەموو ببینە

وێنەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران لە پارچین بڵاوکرایەوە هەموو ببینە

چین: دەبێت هێرشی سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز رابگیرێن هەموو ببینە

دوو درۆنی دیکە لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە هەموو ببینە

کونسوڵی ئێران لە هەولێر: خیانەتی نێودەوڵەتیمان لێ کراوە هەموو ببینە

عەسایب ئەهلی حەق: هەوڵێک هەیە بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگێکی نوێ

تەندروستیی ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە 2745 کەس بەهۆی هێرشەکان برینداربوون

ئەعرەجی: هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

حەماس: ئێران لەژێر سەرکردایەتیی موجتەبا خامنەیی لەسەر ڕێبازی باوکی بەردەوام دەبێت

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکی نوێدا پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکردایەتییە نوێیەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی و رایگەیاند، کە ئێران لەژێر سەرکردایەتیی موجتەبا خامنەییدا، بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان ئەو رێباز و سیاسەتەی کە عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی وڵاتەکە دایڕشتبوو.

 

ئەمریکا 2 هەزار و 200 سەرباز و سێ کەشتیی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

هەینی 13ـی ئاداری 2026، بەپێی زانیارییەکانی سێ بەرپرسی ئەمریکی کە بە پێگەی abcـی نیووزیان راگەیاندووە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکی فەرماندەییی ناوەندی (سێنتکۆم) داوە بۆ جێگیرکردنی کۆمەڵەیەکی ئامادە و یەکەیەکی هێزی مارێنز (دەریاوانی).

لەو چوارچێوەیەدا، یەکەی 31ـی مارێنز کە لە 2 هەزار و 200 سەرباز و سێ کەشتیی جەنگی پێکدێت، فەرمانیان پێکراوە بنکەی هەمیشەییی خۆیان لە ژاپۆن و ناوچەی ئیندۆ-پاسێفیک جێبهێڵن و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ بکەون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتۆ سێیەم مووشەکی ئێرانی لە ئاسمانی تورکیا تێکشکاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد کە مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانی کە ئاراستەی بنکەی ئاسمانی "ئینجیرلیک" لە شاری ئەدەنا کرابوو، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناتۆوە پوچەڵکراوەتەوە. ئەمە سێیەمین ڕووداوی تێکشکاندنی موشەکی ئێرانییە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا؛ یەکەمین موشەک لە 4ی ئازار و دووەمیان لە دووشەممەی رابردوو تێکشکێنران.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەمریکا 10 هەزار درۆن رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە درۆنییەکانی ئێران، 10 هەزار درۆنی پێشکەوتووی جۆری "مێرۆپس" (Merops)ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. ئەم درۆنانە کە بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد کاردەکەن، وەک جێگرەوەیەکی هەرزان و کاریگەر بۆ سیستەمە مووشەکییە گرانبەهاکان بەکاردەهێنرێن.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی "بلۆمبێرگ"، ئەم درۆنانە کە سەرەتا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەرەیان پێدرابوو، ئێستا بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و بەرپەرچدانەوەی درۆنە ئێرانییەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکە. درۆنی "مێرۆپس" توانایەکی بەرزی هەیە لە تێکشکاندنی ئامانجە ئاسمانییەکاندا (Interceptor).

 

ئیسرائیل: 15 سەرکردەی دیاری حیزبوڵڵا و 350 چەکدارمان لە لوبنان کوشتووە

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا ئاماری زیانە مرۆییەکانی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە چڕەکانیانەوە بۆ سەر خاکی لوبنان، توانیویانە زیاتر لە 350 چەکداری ئەو حزبە بکەنە ئامانج و بیانکوژن. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە نێو کوژراوەکاندا 15 سەرکردەی دیار و باڵای حزبوڵڵا هەن کە ڕۆڵی سەرەکییان لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئیسرائیل هەبووە.

 

 

سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەک لە کەرکووک دەستی بەسەردا گیرا

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڕەکی عەمەل شەعبی کەرکووک سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەکیان دەست بەسەردا گرت

 

پەیامنێری کوردستان24: هێزێکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بۆردوومان کرا

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، کە هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی لە قەزای قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە نزیک سنووری سووریا بۆردوومان کراوە.

لە لایەکی تریشەوە، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ئاشکرای کرد، کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناو حەوشەی کۆلێژی کشتوکاڵی سەر بە زانکۆی کەرخ کەوتووەتە خوارەوە.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

تەقینەوەی بەهێز پایتەختی ئێرانی هەژاند

ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" (AFP) درەنگانی شەوی هەینی رایگەیاند، کە دەنگی چەندین تەقینەوەی زۆر بەهێز لە تاران بیستراوە، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پایتەختی ئێران دەستپێکردووە.

هاوکات ئاژانسی فەرمیی "ئیرنا" بڵاوی کردەوە، کە هەر لە ئێوارەی هەینی تەقینەوەیەک لە نزیک گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی حکوومەت روویداوە و بە هۆییەوە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە.

 

سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 46ـی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ 4" شەپۆلی 46ی هێرشەکانیان بە دروشمی "یا صاحب الزمان" بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئیسرائیل دەستپێکردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هێرشانە بۆ یادکردنەوەی هەریەکە لە "غلامعلی ڕەشید" و "محەممەد باقری" ئەنجامدراون و تێیاندا جۆرە جیاوازەکانی مووشەکی قورسی وەک (خوڕەمشار، خەیبەرشکێن، عیماد و قەدر) بەکارهێنراون.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل دەبیسترێت و دۆخی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان لەناو پەناگەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ.

ئاماژەشی داوە دواتر وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەنجامی هێرشەکان بڵاو دەکەنەوە

 

لاریجانی بۆ وەزیری جەنگی ئەمریکا: سەرکردەکانی ئێمە لە نێو خەڵکدان، سەرکردەکانی ئێوەش لە دوورگەی ئێپستین

عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) وەڵامی پێت هێگسس دەداتەوە و نووسیویەتی: سەرکردەکانی ئێمە لە نێو خەڵکدان، سەرکردەکانی ئێوەش لە دوورگەی ئێپستین

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمرۆ لە تاران لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان گردبوونەوە و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە تێیدا بەشدارییان کردووە، لە نێوانیاندا مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و لاریجانی هەن