شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بۆ حه‌لبووسی: ئه‌و كاته‌ی نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك بوو، تۆ ئاواره بوویت له دهۆك

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی لێدوانێكی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مان كه گوایه نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك دوور خستووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پارێزگاری كه‌ركووك بوو، تۆ ئاواره بوویت و له دهۆك ده‌ژیایت.
شەممە، 9ـی ئابی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مانی عێراقی دایه‌وه كه دوێنێ هه‌ینی سه‌ردانی كه‌ركووكی كردبوو و گوتبووی، كه گوایه ئه‌و نه‌جمه‌ددین كه‌ریمی له پۆستی پارێزگاری شاره‌كه له كار لاداوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتوویه‌تی، هه‌ر چه‌نده نه‌جمه‌ددین كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، به‌ڵام به پێویستی زانیوه وه‌كوو كوردێك وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی حه‌لبووسی بداته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕووه‌و حه‌لبووسی ده‌ڵێت: "جه‌نابت سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوویت و سه‌رۆكی حزبیش بوویت، كه‌چی نه‌توانی به‌رگریی له خۆت بكه‌یت و له پۆسته‌كه‌ت لادرایت و دوور خرایتهوه، چۆن ده‌توانی بڵێیت من نه‌جمه‌ددین كه‌ریمم له پۆسته‌كه‌ی لاداوه، له كاتێكدا ئه‌و پارێزگاری كه‌ركووك بوو، تۆ ته‌نیا په‌رله‌مانتارێك بوویت و ئاواره بوویت و له دهۆك ده‌ژیایت!"
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له داهاتوودا وه‌ڵامی دیكه‌ی بۆ گوته‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت و هیوایشی خواستووه، له كه‌ركووك كه به خوێنی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه پارێزراوه و هاوشێوه‌ی ئه‌نبار كه زێدی حه‌لبووسییه نه‌كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش، كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رێت.