رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌كه‌ی ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ داعش ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی، BBC بریتانی ورده‌كاریی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر بۆ رێگه‌دان به سه‌دان چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان تا شاری ره‌قه جێبهێڵن ئاشكرا ده‌كات، كه به سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ئه‌نجامدراوه‌و له‌ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا كه‌سانی گرنگ و خاوه‌ن پێگه‌شیان تێدا بووه.
BBC ده‌ڵێت "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌كه رێگه به گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان و چه‌كداره بیانییه‌كان دراوه تا شاری ره‌قه جێبهێڵن و له‌وێشه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش گه‌یشتوونه‌ته توركیا".
بی بی سی له شۆفێری یه‌كێك له‌و پاسانه‌وه زانیوویه‌تی كه یه‌كێك بووه له شۆفێری كاروانه‌كه‌ی داعش كه له ره‌قه‌وه گواستوویانیانه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "كاروانه‌كه رۆژی 12ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌رچوون و ماوه‌ی 3 رۆژی خایاندووه، له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان و خێزانه‌كانیاندا چه‌ندین ته‌ن چه‌ك و خۆراكیشیان گواستووه‌ته‌وه".
ئه‌و شۆفیره ده‌ڵێت: "من و ده‌یان شۆفێری دیكه به هه‌زاران دۆلار ئه‌و ئه‌ركه‌مان به‌جێهێناوه‌و مه‌رجمان ئه‌وه‌بووه به نهێنی بمێنێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كرێیه‌كیان نه‌داوه پێمان هه‌رچه‌نده ئه‌ركه‌كه‌شمان جێبه‌جی كردووه و ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان "كاروانی رۆیشتن بووه به‌ره‌و دۆزه‌خ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌سمان گواسته‌وه، جگه له چه‌كداره‌كان ژن و منداڵیشیان تێدابوو، كاتێك چووینه ناو ره‌قه، پێمانوابوو ته‌نها 200 كه‌س له‌وێن بیانگوازینه‌وه، به‌ڵام ته‌نها پاسه گه‌وره‌كه‌ی من 112 كه‌سیا تێكرد".
ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره دوای 4 مانگ له شه‌ڕی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به پاڵپشتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ داعش كراوه، شه‌ڕێك كه شاره‌كه‌ی وێران‌كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره و كوشتن كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه رۆحی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك رزگاركراوه، به‌تایبه‌تی شه‌ڕڤانه كورد و عه‌ره‌به‌كان كه له ریزی هه‌سه‌ده دا دژی داعش ده‌جه‌نگان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌رگای بۆ سه‌دان چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی داعش كرده‌وه تا ره‌قه جێبهێڵن و بچنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا.
به‌ڵام بی بی سی ده‌ڵێت "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی حه‌زناكه‌ن دان به رۆڵی خۆیاندا بنێن له‌و رێككه‌وتنه‌دا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كراوه كه یان شۆفێری پاسه‌كان بوون، یان له‌ناو پاسه‌كاندا بوون و یان وه‌ك شایه‌تحاڵ كاروانه‌كه‌یان بینیووه، ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره ئاشكرا بووه".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دانووستان و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعشدا ناكات.