شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی مووسڵ داواكارییه‌كی هه‌یه
K24 هه‌ولێر:
لیندا، ئه‌و كچه تازه‌پێگه‌یشتووه ئه‌ڵمانییه‌ی له شاری مووسڵ ده‌ستگیر كرا و به كچه شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی مووسڵ ناسراوه و سه‌ره‌تا گووترا ئێزدییه، رۆژی 23/7/2017 له میدیاكانه‌وه یه‌كه‌م لیدوانیداوه‌و ده‌ڵێت "زۆر په‌شیمانم كه چوومه‌ته ناو داعشه‌وه‌و ته‌نها خواستم ئه‌وه‌یه بگه‌رێمه‌وه ناو خێزانه‌كه‌م كه له له‌نده‌نن".
گۆڤاری دێرشپیگڵی ئه‌ڵمانی نوسیوویه‌تی " 4 ئافره‌تی ئه‌ڵمانی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چووبوونه ناو رێكخراوی داعشه‌وه، یه‌كێك له‌و چوار ئافره‌ته، لیندا بووه كه ته‌مه‌نی 16 ساڵانه و له شارۆچكه‌ی "پولسنیتس" له نزیك شاری دریسدن له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له دایك بووه‌و له‌م دواییانه‌دا له مووسڵ ده‌ستگیر كراوه".
لۆرێنز هازیه، له ده‌زگای داواكاری گشتی شاری دریسدن ده‌ڵێت "شوێنی لیندا زانراوه‌و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بووه له عێراق"، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌و كچه ئاشكرا نه‌كردووه.
نووسه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی ئێن دی ئاڕ و ڤی دی ئاڕ و رۆژنامه‌ی زودۆتچه تسایتۆنگی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن "ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌غدا دیدارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ئه‌نجامداوه‌و گوتوویه‌تی "ده‌مه‌وێت لێره بڕۆم"، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌و كچه ناوده‌برێت پاش ئه‌وه‌ی له مووسڵ ده‌ستگیركرا.
میدیاكان ده‌ڵێن "لیندا داوای خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ته‌نها له عێراق دووركه‌وێته‌وه، ده‌یه‌وێت له جه‌نگ دووركه‌وێته‌وه و له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه زۆرانه و له‌و هه‌راو ئاژاوه‌یه دووركه‌وێته‌وه، ته‌نها ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی و لای خێزانه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ئه‌و كچه تازه‌پێگه‌یشتووه زۆر په‌شیمانه له‌وه‌ی چووه‌ته ناو داعش، ده‌یه‌وێت راده‌ستی ئه‌ڵمانیا بكرێته‌وه‌و هاوكاریی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌كات".
هه‌روه‌ها میدیاكان ده‌ڵێن، لیندا پارچه‌ی بۆمبی به‌ركه‌وتووه‌و شانی راست و ئه‌ژنۆی برینداره و به گوته‌ی خۆی بێت، به‌هۆی بۆردوومانی هێلیكۆپته‌ره‌وه به‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ره‌وشی ته‌ندرووستی زۆر باشه".
هاوینی رابردوو ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی دیارنه‌مانی كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كردبوو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به داعش و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریست.