شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی مووسڵ نایه‌وێت به موسڵمانی بمێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پرچه زه‌رده‌كه‌ی به سه‌رپۆشێك داپۆشیوه‌و له یه‌كێك له زیندانه‌كانی به‌غدایه، لیندا ڤنیسل، شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی مووسڵ یان حۆرییه‌كه‌ی داعش ده‌ڵێت: "نامه‌وێت به موسڵمانی بمێنمه‌وه‌و ده‌مه‌وێت ببمه‌وه به مه‌سیحی".
ئه‌و شۆخ و شه‌نگه‌ی مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و پرسه ناڕوونه‌كه‌ی ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له مووسڵ بینرا كاتێك هێزه‌كانی عێراق شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه، به برینداری هاواری ده‌كرد، ئێستا چاوه‌ڕوانی دوا فه‌رمانی دادگایه تا به‌هۆی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بۆ هه‌تایه بخرێته زیندان، یان له سێداره بدرێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بایه‌خ به‌هیچ شتێك نادات جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، كه پێش ساڵ و نیوێك جێیهێشتوو هاته ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه.
ورده‌كاری زۆر هه‌یه له‌سه‌ر چیرۆكی لیندا، كه هه‌زاران كیلۆمه‌تری بڕی و شارۆچكه‌ی بولیسنیته‌ری له ویلایه‌تی ساكسۆنیای ئه‌ڵمانیا جێهێشت و هاته عێراق و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش كرد، یه‌كێك له‌و پرسانه بوونی ناكۆكی بووه له نێوان دایك و باوكی كه هه‌ر دووكیان له‌یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه".
دایكی له نووسینگه‌یه‌كی خاوێنكردنه‌وه كارده‌كات و باوكیشی له شاره‌وانی و خۆیشی قوتابی بووه.
به‌ڵام به‌هۆی كیشه‌ی خێزانه هه‌ژاره‌كه‌ی، لیندا كچێكی ئوردنی ناسیوه به ناوی فاتیمه، ئه‌ویش رازیكردووه كه ده‌ست له مه‌سیحی بوونی هه‌ڵگرێت و ببێته موسڵمان و پاشان به مه‌لای مزگه‌وتی شارۆچكه‌كه‌ی ناساندووه كه ناوی ئه‌بو خالیده".
بۆیه پێده‌چێت، هۆكار و هانده‌ری سه‌ره‌كی موسڵمانبوونی لیندا ئه‌و كچه ئوردنییه بێت كه به به‌رده‌وامی نامیلكه و كتێبی له‌باره‌ی ئیسلام بۆ ده‌هێنا و لیندای خستبووه ناو ئه‌و گرووپ و كۆڕانه‌ی سه‌ر به داعش بوون یان هاوكاری داعشیان ده‌كرد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. له‌وێشه‌وه ئافره‌تیكی چیچانی ناسیوه‌و ئه‌ویش قایلی كردووه كه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه بكات.
به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو محه‌مه‌دی هاوسه‌ریشی هه‌ر به رێگه‌ی ژنه چیچانییه‌كه بینیوه‌و ناسیوه، كه له ناو داعش به ئه‌بو ئوسامه‌ی چیچانی ناسرابوو.
لیندا ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌م هه‌ستیان ده‌كرد په‌یوه‌ندیم به ئیسلامه‌وه كردووه‌و له ریگه‌ی ئیمه‌یله‌وه خێزانه‌كه‌میان له گۆڕانی من ئاگاداركردبووه‌وه".
به‌و هۆیه‌شه‌وه باوكی هاتووه‌و زۆر لێی توڕه بووه‌و هاواری به‌سه‌ردا كردووه‌و دواجار لیندا له ده‌ستی هه‌ڵاتووه، شار به‌شار و وڵات به وڵات رۆیشتووه تا ئه‌وه‌ی خۆی له مووسڵ بینیوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هاوسه‌ری چه‌كدارێكی داعش، لیندا به كورتی له‌وباره‌وه گوتوویه‌تی: "ژیانمان ته‌نها بریتی بووه له دیدارێكی ژن و مێردانه‌ی دیاریكراو، چونكه ئه‌بو ئوسامه زۆربه‌ی كاته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به‌سه‌ربردووه"
دوای سێ مانگ هه‌واڵی كوژرانی مێرده‌كه‌ی پیگه‌یشتووه، پاش ئه‌وه رێكخراوی داعش، له‌بری ئه‌و زیانه و نه‌مانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی دووسه‌د دۆلاریان پێداوه‌و رێگه‌یان لێگرتووه كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا".
له‌گه‌ڵ توندبوونی جه‌نگه‌كه له رۆژئاوای شاری مووسڵ، لیندا به برینداری له نه‌خۆشخانه خۆی بینیوه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ چه‌كدارێكی داعش بۆ پاریزگاریكردن لێی مابنه‌وه، بۆیه له نه‌خۆشخانه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌و هێزه‌كانی عێراقی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وكاته لیندا و سێ ژنی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیركران.