دوايين زانيارى له باره‌ى رزگاركردنى روومادى
سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌كه به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه‌كانى داعش ده‌ستيپێكردووه.
K24 - روومادى:
سوپا و يه‌كه ئه‌منييه‌كانى عێراق، گه‌مارۆى كۆمه‌ڵگه‌ى حكومييان له روومادى توندكردووه و به‌رپرسانى ئه‌منى رايده‌گه‌يه‌نن، په‌يوه‌ندى چه‌كدارانى داعشيان به ده‌ره‌وه‌ى خۆيان پچڕاندووه.
شانه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربازى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، توانيويانه له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه گه‌مارۆى چه‌كدارانى داعش بده‌ن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى رزگاركردنى ناوچه‌كه به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه‌كانى داعش ده‌ستيپێكردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى دژه تيرۆرى عێراق رايانگه‌ياندووه، رزگاركردنى ته‌واوه‌تى روومادى له ئان و ساتدايه.
هێزه سه‌ربازييه‌كانى عێراق، توانيويانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، راوێژكارى سه‌ربازى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى، ژەنەراڵ مارك ھیرتلینگ رايگه‌ياند، "جیاوازیيهكى زۆر به‌ديده‌كرێت له نێوان سوپای عێراقى ئێستا و ئەو سوپایەی لە سەردەمی حوكمڕانی نوری مالكی دا ھەبوو".
گوتيشى: "جیاوازی ھەرە گەورە لەسەر ئاستی سەركردایەتی ھێزەكان و تاكتیكی سەربازی پەیدا بووە، ئەو پلەدارە سەربازیانەی ئێستا سەرپەرشتی ھێزەكان دەكەن ھەموویان مەشقی سەربازیان لەسەر بنەمای پابەند بوونی نیشتیمانی وەرگرتووە و شه‌ڕ لە پێناو عێراق بە گشتی دەكەن نەك بو حكومەتێك یان رێكخراوێك و تائیفەیەك".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "حكومەتی عێراقی شەڕی رومادی ھەڵبژارد كە شارێكی سوننە نشینە بۆ ئەوەی بيسەلمێنێت حكومەتێكی گشتگیرە و ھی ھەموو عێراقیيەكانە نەك حكومه‌تێكی تائیفی وەكو ئەو حكومەتەی لەسەر دەمی مالكی دا ھەبوو".