سوپا سه‌ركه‌وتنى راگه‌ياند
ئه‌وه يه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌و جۆره‌يه سوپاى عێراق شانازى پێوه‌بكات.
K24 – روومادى:
سوپاى عێراق سه‌ركه‌وتنى خۆى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى روومادى له خۆرئاواى عێراق راگه‌ياند.
له مانگى ئايار/ مايۆى رابردوودا، هێزه عێراقييه‌كان خۆيان له به‌رده‌م هێرشى چه‌كدارانى داعشدا نه‌گرت و روومادى له لايه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵ كرا.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سوپاى عێراق پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى ده‌ستپێكردبوو.
گوته‌بێژى ده‌زگاى دژه تيرۆرى عێراق، سه‌باح ننوعمانى رايگه‌ياند، كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى حكومه‌تى شاره‌كه له لايه‌ن سوپاوه ئاماژه‌يه‌كى روونه بۆ سه‌ركه‌وتنى سوپا له پرۆسه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى روومادييدا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى ئه‌مريكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، هێشتا ناتوانيين دڵنيا بين له درووستيى هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى سوپاى عێراق له روومادى.