گەشتی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان
رۆژنامەیەکی عەرەبیی: ئه‌بو عومه‌ر شیشانیی ده‌ستگیركرا
K24:
مژاری دیارترین رۆژنامە عەرەبییەکان لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا باسی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی شاری رومادی لە بندەستی داعش و دەستگیرکردنی ئه‌بو عومه‌ر شیشانیی سەرکردەی دیاری داعش.
رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌واڵێكی له‌بارەی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌لیم جبوریی، سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ لای مه‌سعوود بارزانیی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە ناونیشانی (جبوریی چاوی ده‌كه‌وێت به بارزانیی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیه‌ی مووسڵ) بڵاوكردووەته‌وه، زەمان دەڵێ: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان هه‌ریه‌ك له بارزانیی و سه‌لیم جبوریی دوایین پێشهاته‌كانی دوای گرتنه‌وه‌ی شاری رومادییان تاوتوێكردووه.
به‌پێی ههواڵهكهرۆژنامەی زەمان پێشکەوتنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار رێخۆشكه‌ره بۆ پێشڕەویکردن به‌ره‌و شاری مووسڵ و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی و ده‌رهێنانی له بنده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
هاوکات رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بیی بابه‌تێكی بڵاوكردووەته‌وه به‌ناونیشانی (هاوپه‌یمانێتی ئیسلامیی دژی شیعه .. حكوومه‌ته كارتۆنییه‌كانی عێراق و نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی وڵاته‌كه و ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان) رۆژنامەکە لەم بابه‌تە تیشكی خستۆته سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی لەندەنی هه‌واڵێكی بڵاوكردووەته‌وه به‌ناونیشانی (ئه‌بو عومه‌ر شیشانیی، سه‌ركرده‌ی داعش ده‌ستگیركرا)، له هه‌واڵه‌كه باسی دەستگیرکردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ده‌كات له حه‌ویجه له لایه‌ن هێزه كوردییهكانەوە به پشتیوانیی سوپای ئه‌مریكا.