حه‌شدى شه‌عبى: كورد هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌ به‌شداريمان له‌ شه‌ڕى مووسڵدا نييه‌

ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات و راشيده‌گه‌يه‌نێت هه‌رێمى كوردستان هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌ پرسى به‌شداريكردنييه‌وه‌ نييه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات و راشيده‌گه‌يه‌نێت هه‌رێمى كوردستان هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌ پرسى به‌شداريكردنييه‌وه‌ نييه‌.

گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌ديى، رايگه‌ياند، حه‌شده‌كه‌يان به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ده‌كات.

گوتيشى: ئه‌و بڕياره‌ به‌ ده‌ست سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌ و ئه‌و بڕيار له‌ باره‌ى چاره‌نووسى به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ ده‌دات.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى خۆيان ته‌يار و ئاماده‌ كردووه‌ و چاوه‌ڕوانى كاتژمێرى سفرى ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ر مووسڵن.

سه‌لام ته‌له‌عفه‌رى، چالاكى پێكهاته‌ى توركمان رايگه‌ياند،

حه‌شدى شه‌عبى ميليشيايه‌كى تائيفيى توندڕه‌وه‌ و تاوانباره‌ به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندين تاوان دژ به‌ سوننه‌كانى عێراق.