زەڵمای خەلیزاد: قاسم سولەیمانی لە 2006 ھاوكارمان بوو بۆ لابردنی جەعفەری
بەرپرسانی ئەوكاتی عێراقی پێیانڕاگەیاندووە، کە تاران ئیبراھیم جەعفەری بەدڵ نییە
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له عێراق په‌رده له‌سه‌ر نهێنييه‌كانى نێوان سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆرج بووش و فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران هه‌ڵده‌ماڵێت.
زه‌ڵماى خه‌ليل زاد، باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له عێراق، رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له ئيداره‌ى جۆرج بووش و قاسم سوله‌يمانى به نهێنى بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر په‌يوه‌ندى له نێوانياندا هه‌بووه و هاوكارى يه‌كدييان كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: پێشتر ئيداره‌ى جۆرج بووش، ئێران به سووڕگه‌ى خراپه ناوده‌برد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سووڕگه‌يه‌دا په‌يوه‌ندى دامه‌زراندووه و هه‌ماهه‌نگى كردووه.
له چاوپێكه‌وتنيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ، باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له عێراق ده‌ڵێت: له 2006دا ئه‌مريكا ده‌يزانى كه ئيراهيم جه‌عفه‌رى لاوازه و ناتوانێت كۆنترۆڵى جومگه‌كانى حكومه‌ت بكات.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، سياسييه عێراقييه‌كان بڕوايان به‌وه هه‌بووه، كه جه‌عفه‌رى لاوازه و بڕياريانداوه به هێزترين پياوى ئێران ره‌وانه‌ى لاى جه‌عفه‌رى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رازى ببێت و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
هه‌ربۆيه خه‌ليلزاد، داواى له هێزه‌كانى ئه‌مريكا و عێراق كردووه، رێگه بده‌ن، سوله‌يمانى بێته ناو عێراقه‌وه و بچێته ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مريكادا بوون، به‌و جۆره له كۆتايى رێگه‌دا، توانرا له رێگه‌ى سوله‌يمانييه‌وه ئيبراهيم جه‌عفه‌رى دووربخرێته‌وه و نورى مالكى شوێنى بگرێته‌وه.
خه‌ليلزاد، ياده‌وه‌رييه‌كانى له ژێر ناوى ره‌سوڵ به‌چاپ گه‌ياندووه. له‌و كتێبه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستانيش به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ئێران كراوه.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و قاسم سوله‌يمانى، خه‌ليلزاد، ده‌ڵێت ئه‌و په‌يوه‌ندييانه وه‌ك يارى مشك و پشيله بوون.
سه‌رچاوه: وۆڵ ستريت جۆرناڵ