قەرارگای خاتەمولئەنبیای: ئەمریکا و ئیسرائیل ناچار بوون شکست قبووڵ بکەن

قەرارگای خاتەمولئەنبیای ئێران لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکان توانیویانە ئیرادەی خۆیان بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا بسەپێنن. جەختیشی کردەوە کە دوژمنانی وڵاتەکەیان هیچ رێگەیەکی تریان لەبەردەم نەماوە جگە لە قبووڵکردنی شکست و تەسلیمبوون لە بەرامبەر هێزی ئێران و بەرەی بەرگریدا.

دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026،قەرارگای خاتەمولئەنبیای ئێران لە راگەیەندراوێکدا ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێران و ئازایەتی هێزە چەکدارەکانی کرد و رایگەیاند کە ئەم سەرکەوتنە لە ژێر سێبەری فەرمانی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بەدەستهاتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزە چەکدارەکان و بەرەی بەرگری، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە دووپاتیانکردەوە کە ئەمریکی و ئیسرائیل ڕێگەیەکی تریان نییە جگە لە تەسلیمبوون."

فەرماندەیی سەربازیی ئێران جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکان توانیویانە ئیرادەی خۆیان بەسەر "دوژمناندا بسەپێنن و ئەمەش واقعێکی نوێیە کە دوژمن ناتوانێت لێی ڕابکات.