باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق: له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه داعش شكاوه
باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ستيوارت جۆنز، رايگه‌ياند، داعش له هه‌موو به‌ره‌كاندا تێكشكاوه و رووى له پاشه‌كشێ كردووه و تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ستيوارت جۆنز، رايگه‌ياند، داعش له هه‌موو به‌ره‌كاندا تێكشكاوه و رووى له پاشه‌كشێ كردووه و تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌ده‌ستداوه.
ستيوارت جۆنز، گوتيشى: راپۆرته هه‌واڵگرييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، داعش له رووى ئابوورييه‌وه تووشى قه‌يران بووه و وه‌ك رابردوو ناتوانێت سه‌رچاوه‌ى داهات به‌ده‌ستبهێنێت و دارايى داعش رووى له داڕمان كردووه.
جۆنز، ئه‌مڕۆ بۆ رۆژنامه‌وانان قسه‌يكرد و باسى له قه‌يرانى دارايى عێراقيش كرد و گوتى: عێراق بڕى 350 مليۆن دۆلارى له داهاتى گومرگه‌كان به‌ده‌ستهێناوه به هۆى ئه‌و رێوشوێنه نوێيانه‌ى له پێناو زيادكردنى داهات گرتوويه‌تييه به‌ر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دامه‌زراوه جيهانييه‌كان هاوكارى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له قه‌يرانى ئێستاى دارايى رزگارى بێت.
له باره‌ى به‌نداوى مووسڵيشه‌وه، ئه‌و باڵوێزه‌ى ئه‌مريكا هۆشدارى دايه لايه‌نى عێراقى له باره‌ى داڕووخانى به‌نداوه‌كه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات كاره‌ساتێكى مرۆيى دێته‌ئاراوه.