خه‌ڵكی فه‌لوجه به ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن
"له‌وانه‌یه رومادی یه‌كێك بێت له شاره هه‌ره پیسبوهكان به مین"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار هۆشداریدا فه‌لوجه "له‌ناو ده‌برێت و خه‌ڵكه‌كه‌شی چاوه‌ڕێی مردنی له‌سه‌ر خۆ ده‌كه‌ن", له كاتێكدا راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر برسیه‌تی خه‌ڵكی فه‌لوجه گژ و گیا ده‌خۆن.
حه‌مید ئه‌حمه‌د ئه‌لهاشم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار گوتی: "داوای به‌په‌له‌مان له سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق كردووه كه پێویسته كاروانی یارمه‌تی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بنێردرێته فه‌لوجه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و داواكارییه نه‌بینیوه".
به‌هۆی برسییه‌تی مردن هه‌ڕه‌شه له نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س له ناو فه‌لوجه ده‌كات كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای 2014 له بنده‌ستی داعشه و شاره‌كه گه‌مارۆدراوه و رۆژانه بۆردومان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و به‌هۆیه‌وه قوربانی گیانی زۆری له نێو هاووڵاتیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاليد مه‌فره‌جی گوته‌بێژی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی باڵای پارێزگا سوننه‌كان گوتی: "نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان له نه‌ینه‌وا و فه‌لوجه و حه‌ویجه و شه‌رگات رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، كه ملیۆنان كه‌س له بێتاوانان له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گه‌مارۆدراون و دیلكراون".
له راگه‌یاندراوێكدا خالید مه‌فره‌جی زیاتر گوتی: "له‌گه‌ڵ نه‌مانی نیمچه ته‌واوی خۆراك و ده‌رمان، ئه‌و نههاماتیانه له‌م مانگانه‌ی دواییدا زیاتر بووه و رێژه‌ی مردن له نێو منداڵان و به ساڵاچوان زیاتر بووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌مدواییانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه بیریان له خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست برسیه‌تی رزگاریان بێت، حاڵه‌تی خۆكوشتنیش له نه‌ینه‌وا و فه‌لوجه روویداوه".
داواشیكرد: "حكوومه‌تی عێراق رێگا به‌و هاووڵاتیان بدات كه له ترسی مردن راده‌كه‌ن به بێ مه‌رج بچنه ناو پایته‌خته‌كه‌یان (به‌غدا) و شاره‌كانی دیكه".
هه‌روه‌ها مه‌فره‌جی داوایكرد: "په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له گرێبدات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخه كارهساتییهكهی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عادل خه‌میس ئهلمهحلاوه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار گوتی بارودۆخی فه‌لوجه "له بارودۆخی شاری مهدایای گه‌مارۆدراو له سووریا خراپتره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: "نوێنه‌ری پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری مرۆیی له عێراق لیز گراندی له‌گه‌ڵ سوهه‌یب راوی پارێزگاری ئه‌نبار سه‌ردانی شاری رومادیان كردووه، بۆ خه‌مڵاندنی بارودۆخه‌كان پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و یارمه‌تی پێویست به شێوه‌یه‌كی خێران بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان".
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه: "بۆمبه چێندراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له رومادی له رێگاكان و باڵه‌خانه بازرگانییه‌كان و خانوو و شوێنه گشتییه‌كان بڵاون، ئه‌وه‌ش ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی زۆر تونده‌وه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه رومادی یه‌كێك بێت له شه‌ره هه‌ره پیسبوهكانی جیهان به مین".
سه‌رچاوه: www.alquds.co.uk، و: م.ح