يه‌كێتى ئه‌وروپا: "هه‌ندێك وڵات وه‌ك گوناهبار ده‌ڕواننه په‌نابه‌ران"
ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ك "گوناهبار" ده‌ڕواننه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى روويان كردووه‌ته وڵاته‌كانيان.
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرتێكى ئاژانسى مافه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى سه‌ر به يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئاشكرايكردووه، ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ك "گوناهبار" ده‌ڕواننه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى روويان كردووه‌ته وڵاته‌كانيان.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و وڵاتانه، داواكارى مافى په‌نابه‌رێتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك دواده‌خه‌ن. چاودێرى پێويست و خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى پێشكه‌شى ئه‌و منداڵانه ناكه‌ن كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاريان گه‌يشتوونه‌ته وڵاته‌كان و شه‌پۆلێكى رق و توڕه‌يش له دژى په‌نابه‌ران له هه‌ڵكشاندايه.
راپۆرته‌كه له ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا بڵاوكرايه‌وه و له مانگى شوباتى رابردوو ئاماده كراوه و له 120 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و تێيدا ره‌وشى په‌نابه‌ران له نه‌مسا، بولگارستان، كرواتيا، مه‌جه‌ڕستان، ئيتاڵيا، سلۆڤينيا و سويد، خراوه‌ته‌ڕوو.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، له ئيتاڵيا به په‌نابه‌ران ده‌وترێت "قاچاخچيانى مرۆڤ"، له كرواتياش رێگه نادرێت هيچ هاووڵاتييه‌كى سوريايى پێ بنێته خاكه‌كه‌يانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له ئيتاڵيا و سلۆڤينيا، هيچ تۆمارێكى پێويست بۆ په‌نابه‌ران نييه و له ئه‌ڵمانياش 370 هه‌زار په‌نابه‌ر داواكارييان پێكشه‌كردووه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن. هه‌روه‌ها له سوويد، ماوه‌ى 2 ساڵه په‌نابه‌ران له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ريين. له نه‌مسادا په‌نابه‌ران ناچاركراوون زياتر له ساڵێك چاوه‌ڕوانى بكێشن.
سه‌باره‌ت به منداڵان، راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، له سه‌دا 90ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌سوكاريان ونكردووه، له مه‌جه‌ڕستانن، له سه‌دا 80يان له سلۆڤينيان و زياتر له 135 منداڵيان له دوورگه‌ى لامبيدۆزاى ئيتاڵيادا له ره‌وشێكى زۆر نامرۆييانه‌دان و له ئه‌ڵمانياش تايبه‌تمه‌ندى منداڵه‌كان له‌ه‌بر چاو نه‌گيراوه و له كه‌مپه‌كاندا تێكه‌ڵى گه‌وره‌كان كراوون.
له ماوه‌ى رابردوودا توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا له برۆكسل رێككه‌وتنێكيان واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه يه‌كێتى ئه‌وروپا پاره ده‌داته توركيا و له به‌رامبه‌ريشدا توركيا له دواى 20ى ئه‌م مانگه‌وه په‌نابه‌ران له يۆنانستانه‌وه وه‌رده‌گرێته‌وه.


.jpg)

