سه‌در له خێوهتهكهى سێڵفييهكى بڵاوكرده‌وه
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چووه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت و رايگه‌ياند، به ته‌نيا ده‌چێته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌وێ خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستيكرد به مانگرتن.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چووه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت و رايگه‌ياند، به ته‌نيا ده‌چێته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌وێ خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستيكرد به مانگرتن.
سه‌در، كه رێبه‌رايه‌تى ره‌وتى سه‌در ده‌كات وه‌ك ميراتگرى باوكى، پهيڕهوانى ره‌وته‌كه‌ى شوێنپێى فه‌رمانه‌كانى هه‌ڵده‌گرن.
مه‌رجه‌عييه‌تى سه‌درييه‌كان، مهرجهعييهتێكى عهرهبييه و نايانه‌وێت له پابه‌ندى مه‌رجه‌عييه‌تى ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى بن، كه زياتر به مهرجهعيهتێكى فارسى هه‌ژمار ده‌كرێت.
موقته‌دا سه‌در داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له عێراقدا ده‌كات و ناوى وه‌زيرانى كابينه‌يه‌كى پێشنيازكراوى له كه‌سانى ته‌كنۆكرات ئاماده‌كردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌تى عه‌بادى.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)