سه‌در هێزى له به‌غدا بڵاو كرده‌وه
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له شارى به‌غدا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در كه له ژێر ناوى سريه‌كانى سه‌لام، رێكخراوون له خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا بڵاوه‌يان پێكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له شارى به‌غدا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در كه له ژێر ناوى سريه‌كانى سه‌لام، رێكخراوون له خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا بڵاوه‌يان پێكراوه.
به گوێره‌ى زانياريى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان، هێزه‌كانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در به چڕى له ناوچه‌كانى ناوچه‌ى سه‌در بڵاوبوونه‌ته‌وه وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ پاراستنى ره‌وشى ئه‌منيى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ى كه بڕياره ئه‌مڕۆ لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در بۆ به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا ئه‌نجاميبده‌ن.
دوێنێ هێزه ئه‌منييه‌كان زۆرێك له ده‌روازه‌كانى ناوچه‌كانى باب شه‌رقى و خه‌لانى و پردى سنكيان داخست، كه ئاپۆڕاى لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌دريان پێدا تێپه‌ڕده‌بوو به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز.
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئێواره‌ى رابردوو چووه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت و رايگه‌ياند، به ته‌نيا ده‌چێته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌وێ خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستيكرد به مانگرتن.
سه‌در، كه رێبه‌رايه‌تى ره‌وتى سه‌در ده‌كات وه‌ك ميراتگرى باوكى، په‌يڕه‌وانى ره‌وته‌كه‌ى شوێنپێى فه‌رمانه‌كانى هه‌ڵده‌گرن.
مه‌رجه‌عييه‌تى سه‌درييه‌كان، مه‌رجه‌عييه‌تێكى عه‌ره‌بييه و نايانه‌وێت له پابه‌ندى مه‌رجه‌عييه‌تى ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى بن، كه زياتر به مه‌رجه‌عيه‌تێكى فارسى هه‌ژمار ده‌كرێت.
موقته‌دا سه‌در داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له عێراقدا ده‌كات و ناوى وه‌زيرانى كابينه‌يه‌كى پێشنيازكراوى له كه‌سانى ته‌كنۆكرات ئاماده‌كردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌تى عه‌بادى.