به گومانی په‌یوه‌ندییان به داعش نزیكه‌ی 20 كه‌س له مۆسكۆ ده‌ستگیركران
"به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وانه به دوای ئه‌ندامی نوێ ده‌گه‌ڕان"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی راگه‌یاندنی رووسیی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی گواسته‌وه و رایگه‌یاند به گومانی بوونی په‌یوه‌ندییان به داعش نزیكه‌ی 20 كه‌س له مۆسكۆ ده‌ستگیركران.
ئاژانسیی راگه‌یاندنی رووسیی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی گواسته‌وه و گوتی: "له پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌زگای ئه‌منیی فیدڕاڵیی و پۆلیس، نزیكه‌ی 20 كه‌س كه گومانیان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ده‌ستگیركراون".
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وانه له مۆسكۆ به دوای ئه‌ندامی نوێ و به سه‌ربازكردنیان ده‌گه‌ڕان".

ده‌ستگیردنی ئه‌و 20 كه‌سه دوای ئه‌وه دێت كه پۆلیسی رووسیا گوتبووی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به دوو ئۆتۆمبێڵ له كۆماری داغستان سه‌ر به رووسیا له كاتێكی دره‌نگی شه‌وی سێشه‌ممه، پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه برینداربوون".
فاتینه عه‌بیداتۆڤا گوته‌بێژی پۆلیسی داغستان له رێی ته‌له‌فۆن به رۆیته‌رز راگه‌یاند: "دوو ئۆتۆمبێڵ ته‌قیونه‌ته‌وه و جۆری ئه‌و بۆمبه دانراوه‌ش هێشتا دیارینه‌كراوه".
ئاژانسیی ئه‌عماق بۆ هه‌واڵ كه پشتیوانی له رێكخراوی داعش ده‌كات راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند ئه‌و گرووپه خۆجێییه‌ی داغستان كه پشتیوانی له داعش ده‌كات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه.
راگه‌یاندراوه‌كه گوتی: "ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه‌ته‌هۆی كوژرانی 10 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان".
ئاژانسیی رۆیته‌رزیش رایگه‌یاند: "نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ" لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌ی قوربانییه‌كان بكات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح