ئۆزیل بووە یاریزانی یانەی فەنەرباهچە

مەسعوود ئۆزیل
مەسعوود ئۆزیل

 

K24-هەولێر

مەسعوود ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە یانەی فەنەرباهچەی تورکیاوە کرد.

ماڵپەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە فەرمی بڵاوکردەوە گرێبەستەکەی ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان هەڵوەشاندەوە و دواتریش یانە تورکیەکە هەواڵی پەیوەندی کردنی ئەو یاریزانەیان بە یانەکەیان راگەیاند، هەرچەندە تاوەکو ئێستا باس لە ووردەکاری گرێبەستەکە نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان بڵاویان کردووەتەوە و ئەو یاریزانەی مانشافت تاوەکو ساڵی 2024 درێسی یانە تورکیەکە لەبەر دەکات.

ئۆزیل لە ساڵی 2013 دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد، بەڵام لەلایەن میکێل ئارتێتا بەرێوەبەری هونەری یانە ئینگلیزیەکە بە تەواوەتی پشتگوێ خرا و ئەویش ناچار بوو یانەکەی جێبێڵێت.