ئه‌گه‌ر پڕۆژه بودجه‌كه‌ی حكومه‌تی كازمی په‌سند بكرێت به دڵنیاییه‌وه پشكی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ:
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌و پڕۆژه‌ی بودجه‌یه ده‌كات، كه حكومه‌تی ئیتیحادی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردووه و روانگه‌ی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ئارادایه و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر راستیی روونكردووه‌ته‌وه. له باره‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: له كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوودا پڕۆژه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
ده‌قی گفتوگۆی فه‌رهاد ره‌سوڵ، بێژه‌ری ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ
كوردستان24: پرسی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌كوێ گه‌یشتووه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: پێویسته بزانین سێ ئاستی دانووستان هه‌یه. له قۆناغی رابردوو و ئێستا و داهاتوودا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. یه‌كه‌میان ئه‌و دانووستانه بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له باره‌ی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی له پڕۆژه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی په‌سندكران و ره‌وانه‌ی نوێنه‌ران كرا. دووه‌م له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ كراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی، كه له پڕۆژه‌ی حكومه‌تدا هاتبوو، به‌رده‌وام بێت وه‌ك خۆی، یان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. پێشنیاز و گفتوگۆی زیاتری له باره‌وه كراوه و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان له ره‌هه‌ندی جیاوه باسیان كردووه. وه‌ك شاندی هه‌رێم ئێمه پاساوی خۆمان پێشكه‌ش كرد و وتمان ئه‌و ده‌قه‌ی له پڕۆژه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادییدا هاتووه، په‌سنده، به گوێره‌ی به‌ڵگه و داتایانه‌ی هه‌بووه خراوه‌ته روو. به‌و داتایانه‌ی له لایه‌ن دیلۆیت و سۆمۆوه بڵاوكراونه‌ته‌وه و پێشكه‌ش به لیژنه‌ی دارایی كراوون. ئێمه ورده‌كاری زۆرمان خستووه‌ته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت له ئالیه‌تی وردبینی و پێداچوونه‌وه به داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئیتیحادین و له لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكرێت و وردبینی بكرێت. قۆناغی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه، له هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ئه‌و بژاردانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌ست نوێنه‌ران، له‌وێش پێویست به ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی و په‌یوه‌ندیی سیاسی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه. به گشتیی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ده‌توانم بڵێم، گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كان هه‌بووه و جۆرێك له سازان هه‌بووه. خستنه‌ڕووی داتاكان و بوونی شه‌فافیه‌ت، وایكردووه روانگه‌یه‌كی نوێ درووست بێت، راسته ئه‌جێندای سیاسی كۆتایی نایه‌ت و ره‌هه‌ندی هه‌ڵبژاردن له داهاتوودا هه‌یه و هه‌ندێك هه‌ڵوێستی دژ به هه‌رێم هه‌بووه.
كوردستان24: ئه‌و گۆڕانه ئه‌رێنییه چی بووه، كه ده‌ركه‌وتووه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: هه‌ر هێزێكی سیاسی پلانێكی سیاسی خۆی هه‌یه، چ له‌گه‌ڵ شه‌قامی خۆی و چ به‌رامبه‌ر به به‌رامبه‌ره‌كانی، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌رێنییه‌كه له‌وه‌یه، كه جۆرێك له په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بووه. ئه‌و په‌یوه‌ندی و خستنه‌ڕووه‌ی داتا، زۆر جار هه‌ستمان به‌وه كردووه، كه رێككه‌وتن كاتێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی كراوه، چونكه ئه‌و حكومه‌ته له ورده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كان ده‌زانێت. ئاگاداره له‌وه‌ی كاتێك ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و ده‌قه بۆ ئێمه باشه و له لای ئه‌وان ئیمكانی جێبه‌جێكردنی نییه، ده‌گه‌نه هه‌قیقه‌تێك، به‌ڵام پێویستی ده‌كرد، حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌و روانگه‌یه بداته كوتله سیاسییه‌كان و ئه‌وه‌ش بوونی نه‌بووه. خۆشبه‌ختانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵیان زۆر شتی روون كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، قۆناغی داهاتوو سه‌خته و به پێویستی ده‌زانن جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، چ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چ له نێوان هێزه سیاسییه‌كان. ئێمه گه‌شبینین له‌وه‌ی بتوانین زیاتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت به‌و ده‌قه‌ی ئیمكانی جێبه‌جێكردنی هه‌یه و دادپه‌روه‌ری تێدایه.
كوردستان24: ئه‌گه‌ری هاتنی بودجه هه‌یه یان نا؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: به دڵنیاییه‌وه به‌و ده‌قه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی رێككه‌وتووین و له په‌رله‌مانی ئیتیحادی تێپه‌ڕێت و هه‌وڵی بۆ بده‌ین، به دڵنیاییه‌وه بودجه دێت و ئه‌و پرسه كۆتایی دێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر بژارده‌یه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی ئێمه رێككه‌وتووین له‌سه‌ری كێشه و گرفتمان بۆ درووست ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌ك هه‌رێم هه‌موو كاری خۆمان كردووه و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر ده‌كرێن و چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كرێت.
كوردستان24: به نیازن له‌گه‌ڵ كێی دیكه كۆببنه‌وه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوته سیاسییه‌كان هه‌یه. له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كانیش له په‌یوه‌ندیداین. لیژنه‌ی دارایی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه حكومییه‌كان ده‌كات. ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ هه‌موو زانیارییه‌كانی پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن. ئێمه له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامداین. ئه‌مه‌ش هێڵێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی هێزه كوردییه‌كان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. حه‌تمه‌ن ئه‌و پابه‌ندییه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ جێبه‌جێی ده‌كات.
كوردستان24: هه‌رێم چۆن پشت به خۆی ده‌به‌ستێت؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: ئێمه ده‌زانین له 2020دا شه‌ش مووچه له حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم. سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی پلانی خۆی، توانی خزمه‌تگوزاری گشتیی و مووچه به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو پێشكه‌ش بكات. به دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه به‌رده‌وامین، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی وا بكات شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به‌رده‌وام بێت، به پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و رێكخستنه‌وه‌ی داهات و چاكسازی له داهات و ساڵی رابردوو ده‌ست به‌و پلانه كراوه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین. به گشتیی ئێمه گه‌شبینین له‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی و رێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌گه‌ر پێویست بێت عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت هاووڵاتیانی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی باجی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان و موزایه‌ده و هه‌ر پلانێكی دیكه نه‌ده‌ن، كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان و پێویسته ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگیری بكه‌ین و وه‌ك باسم كرد هه‌ڵوێستێكی نوێ هه‌یه و ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پلانی خۆی داناوه.
كوردستان24: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كوێ گه‌یشتووه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی له كۆبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی روانگه‌یان وه‌ربگرن و پارێزگاره‌كانیش به‌شدارن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی بودجه گه‌ڵاڵه بكه‌ن و ره‌شنووسه‌كه سه‌رچاوه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی تێدایه. ئه‌و داهاته‌ی له عێراقه‌وه دێت ده‌بێت رێكبخرێت و ئه‌و داهاته‌ی هه‌مانه ده‌بێت بخرێته بودجه‌وه و پلانه‌كه به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاركردن، له كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو، ره‌شنووسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت.