لە گوندێکی بەردەڕەش "منداڵێك دایكی دەكوژێت و باوكیشی بریندار دەكات"

"یاریی بە کڵاشینکۆف کردووە"

دایكی منداڵەكە تەمەنی 28 ساڵ بوو بە ناوی (خ. خ.)، باوكیشی ناوی (د. ف.)ـە و تەمەنی 30 ساڵە.
دایكی منداڵەكە تەمەنی 28 ساڵ بوو بە ناوی (خ. خ.)، باوكیشی ناوی (د. ف.)ـە و تەمەنی 30 ساڵە.

K24 - هەولێر

لە گوندی درین بوتی سەر بە قەزای بەردەرەش، شەوی رابردوو "منداڵێکی هەشت ساڵ یاری بە چەک کردووە" و، لە ئەنجامدا بە گوللـە دایکی کوشتووە و باوکی بریندارکردووە.

بەپێی سەرچاوەیێكی نزیك لە رووداوەكە بۆ کوردستان24، "منداڵەکە دەستی داوەتە چەكی باوكی لە جۆری كلاشینكۆف، بە یارییەوە رووی لە دایك و باوكی خوی کردووە، بەڵام گوللـەی لەدەست دەرچووە و بەهۆی رووداوەکە کە کاتژمێر 10:30ـی شەو روویداوە، دایکی کوشتووە".

نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستیی بەردەرەش بە كوردستان24ـی راگەیاند، دایک و باوکی منداڵەکە دوای رووداوەكە یەكسەر گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی بەپەلەی بەردەڕەش، بەڵام دیاربووە كە دایكی ھەر لە ماڵەوە گیانی لەدەست دابوو، گوتیشی "باوكی منداڵەكە برینی سووكە و تەنھا یەك گوللـە بە پەنجەیێكی كەوتووە".

دایكی منداڵەكە تەمەنی 28 ساڵە بە ناوی (خ. خ.)، باوكیشی ناوی (د. ف.)ـە و تەمەنی 30 ساڵە.

دوای رووداوەكە، تەرمی دایكەکە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی دادی دھۆك و باوكیشی لەبەرئەوەی رەوشی تەندروستیی خراپ نەبووە، ھەر لەگەڵ تەرمەکە بووە.

بەگوتەی پۆلیس، ئەوان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر.