نرخی نەوت دابەزی
نرخی نەوت دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات
بەهۆی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.8٪ دابەزی، بە 66 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت (کاتژمێر 8:30 خولەک بە کاتی هەولێر).
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 63 دۆلار و 56 سەنت دابەزی.
بەهۆی بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک بۆ زیاد نەکردنی بەرهەم و هێرشی حووسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە.