گەشەی ئابووری جیهان نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

نرخی ئێستای نەوت

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بۆ نزیکە 70 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە جیهان و گەشبینی بەرامبەر بە گەشەی ئابووری جیهانی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کاتی ئێستا ( 8:35ـی شەو بە کاتی هەولێر)، بە 69 دۆلار و 59سەنتە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، 66 دۆلار و 10 سەنتە.

ماوەی حەوت هەفتەیە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە، بەشێکی زۆری ئەمەش بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و بڕیاری ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم دەگەڕێتەوە.

ئاداری ساڵی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئەو وڵاتانە دروست کرد کە پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن.

Reuters