تەرمی گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

دوای 13 رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە

گەنجێک لە قەزای خەبات خنکا
گەنجێک لە قەزای خەبات خنکا

K24- هەولێر:

دوای 13 رۆژ لە دیار نەمانی، تەرمی گەنجێک بە خنکاوی لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە.

ئامانج شێخانی، بەرپرسی تیمی مەلەوانیی لە بەرگری شارستانی  قەزای خەبات بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی3ـی2021، دوای 13 رۆژ گەڕان بە دوای تەرمی رەعەد حەمادی، توانیمان بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت، تەرمەکەی بدۆزینەوە''.

رەعەد 13 رۆژ پێش ئێستا کەوتبووە ناو زێی بچوک لە قەزای خەبات و بێسەروشوێن بوو بوو.

لەماوەی 13 رۆژدا، کەسوکاری ئەو گەنجە و تیمی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی خەبات بەردەوام بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا دەگەڕان.